بۆیە و رەنگی نینۆكەكانت قەشەنگی دەستت دەردەخات

بۆیە و رەنگی نینۆكەكانت قەشەنگی دەستت دەردەخات

 

١- ڕەنگە پاستێلەكان: عەزییەكی درێژ بە نەخشی گوڵی ناسك و ڕەنگی پاستێل، لەگەڵ كەمەرێكی دیاریكراو و قایشێكی تەنك كە هاوسەنگی بە دیزاینەكە بەخشیوە. قۆڵە درێژەكان و بڕینە فراوانەكەی، ڕادەیەكی زۆر لە داپۆشراوی دابین دەكەن، لە كاتێكدا گوڵە بچووكەكان هەستی ناسكی و ڕۆمانسییەت بە دەركەوتنەكە دەبەخشن؛ ئەمەش هەڵبژاردنێكی نموونەییە بۆ دەركەوتنی ڕۆژانە و ئاهەنگەكانی بەهار.

٢- گوڵە ڕەنگاوڕەنگەكان: نەخشی گوڵی چڕ و ڕەنگاوڕەنگ كە تەواوی عەزییەكەی داپۆشیوە، سەرەڕای چڕی نەخشەكان، شێوازەكە شیكپۆشیی خۆی پاراستووە بەهۆی سادەیی بڕینەكەیەوە، كە ڕێگە دەدات نەخشەكان ببنە چەقی دیزاینەكە؛ بەمەش عەزییەكە دەبێتە بژاردەیەكی گونجاو بۆ ئەو ئافرەتانەی بەدوای دەركەوتنێكی سەرنجڕاكێشدا دەگەڕێن.

٣- ڕەنگە ئاوییەكان: عەزییەكی درێژ كە بە نەخشی گوڵی ئیلهام وەرگیراو لە ڕەنگە ئاوییەكان ڕازاوەتەوە، لەگەڵ قۆڵی فراوان و شۆڕبوونەوەیەكی ناسك كە زیندوویی و شیكپۆشی بە دەركەوتنەكە دەبەخشێت. ئەم دیزاینە وەك نموونەیەك بۆ ئەو عەزییانە دادەنرێت كە بۆ گەشت و پشووەكانی هاوین گونجاون، بەتایبەت كاتێك لەگەڵ حیجابێكی یەك ڕەنگ و ئێكسسواراتی سادە ڕێك دەخرێن.

Top