ئەگەری هاوکاریی ڕووسیا لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی سی ئای ئەی
ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە 2٢ی خاکەلێوە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کە هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی سی ئای ئەی لە ناوچەی کەنداوی فارس وای لە شرۆڤەکارانی هەواڵگری ئەمریکا کرد لێکۆڵینەوە بکەن کە ئایا ڕووسیا لە ڕێگەی پێدانی زانیاری بە ئامانجگرتن یان تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یارمەتیدەر بووە لە هێرشەکاندا.
ئاژانسەکە بە پشتبەستن بە چوار سەرچاوە کە ناویان نەهێنراوە، ڕایگەیاندووە، بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی ڕووسیا لە هێرشەکاندا.
بەڵام ئەوان کارایی و وردبینی ڕواڵەتی هێرشەکان و هەروەها پشتیوانی تەکنیکی فراوانتری ڕووسیا بۆ ئێرانیان وەک نیشاندەری ئەگەری هێنایەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا پێشتر پشتڕاستیان کردبووەوە کە ڕووسیا زانیاری بە ئامانجگرتن و پشتیوانی دیکەی بۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس پێشکەش بە تاران کردووە، بەڵام هەڵسەنگاندنی کۆمەڵگەی هەواڵگری سەبارەت بە ئەگەری ڕۆڵی ڕووسیا لە هێرشەکانی سەر دامەزراوەکانی سی ئای ئەی پێشتر ئاشکرا نەکرابوو.
گوڵان: سەردار خەلیل
