هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر کوەیت و ئوردن

هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر کوەیت و ئوردن

 

 

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 23ی مانگ، سپای پاسداران و سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران، "هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان"ی نوێیان بۆ سەر شوێنەکانی کوێت لە کاردانەوە بە هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند.

سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێرشی کردۆتە سەر بنکەی ئاسمانی عەلی ئەلسالم و سەربازگەی ئەلعەدری و تاوەرێکی پەیوەندییەکانی کوەیت.

سوپای پاسداران لە بەیاننامەکەیدا ئیدیعای کردووە کە ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی "کوژراون و برینداربوون" و سیستەمی بەرگریی مووشەکی پاتریۆت و چەند هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی و تاوەرێکی پەیوەندییەکان "وێرانکراون". هەروەها سوپای ئێران هەواڵی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەکانی دۆحە، عەلی ئەلسالم و عارفجان لە کوەیت بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەیەکی دیکەدا، سوپای پاسداران هەروەها هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕادارێکی بەرگری مووشەکی THAAD و تانکی سووتەمەنی و کۆگای ئامێرەکانی کۆپتەرەکانی "لەناوبردووە".

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top