سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ڕادو بوتوم، کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ڕادو بوتوم، کرد.

 

لە دیدارێکدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به‌ بەڕێز ڕادو بوتوم كرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا و هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەرکەکەیدا، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە، بەڕێز ڕادو سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها جەختی لەسەر خواستی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاريکاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.

Top