چۆن تەنیا بە یەك پێكهاتە بریقەی ساڵۆنەكان بە قژت دەبەخشیت؟

چۆن تەنیا بە یەك پێكهاتە بریقەی ساڵۆنەكان بە قژت دەبەخشیت؟

ئایا بەدوای پێكهاتەی سرووشتیدا دەگەڕێیت بۆ بەخشینی بریقە و درەوشانەوە بە قژت؟ توێكڵی لیمۆ نهێنییەكی كۆنە بۆ چاودێریكردنی قژ، ئافرەتان لە كۆنەوە بۆ پاراستنی جوانیی قژیان بەكاریان هێناوە.

ئاوی توێكڵی لیمۆ بۆ درەوشانەوەی بێوێنەی قژ:

پێكهاتەكان: توێكڵی دوو لیمۆ، دووپەرداخ ئاو

شێوازی ئامادەكردن: توێكڵی لیمۆكە لە ناو ئاوەكەدا بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەك بكوڵێنە، لێگەڕێ تا سارد دەبێتەوە، پاشان بیپاڵێوە.

 ئەم گیراوەیە بۆ شتنی قژت دوای بەكارهێنانی شامپۆ بەكاربهێنە.

سوودەكەی: یارمەتی پاككردنەوەی پێستی سەر دەدات و بریقەیەكی تایبەت بە قژ دەبەخشێت.

ماسكی توێكڵی لیمۆ و زەیتی زەیتوون:

پێكهاتەكان: توێكڵی یەك لیمۆ، كەوچكی گەورە زەیتی زەیتوون

شێوازی ئامادەكردن: توێكڵی لیمۆكە ورد بكە تا زۆر نەرم دەبێت و دەبێتە پاودەر، لەگەڵ زەیتی زەیتوونەكە تێكەڵی بكە تا دەبێتە هەویرێك.

ماسكەكە بدە لە قژت و بۆ ماوەی ٣٠ خولەك پێوەی بهێڵە، پاشان بە باشی بە شامپۆ بیشۆ.

سوودەكەی: خۆراك بە قژە دەدات و پێستی سەر شێدار دەكات.

 

Top