رێککەوتنی ئەمریکا و ئیران، ئایا ناوچەکە سەقامگیر دەبێت؟!و ئایا پابەندی رێککەوتنامەکە دەبن؟

رێککەوتنی ئەمریکا و ئیران، ئایا ناوچەکە سەقامگیر دەبێت؟!و ئایا پابەندی رێککەوتنامەکە دەبن؟

 

 

لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا و ئێران گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ بە کۆتا هێنانی ئەو شەڕ و گرژیەی نێوانیان، کە هەردوو لا زەرەمەند بوون جگە لە ئیسرائیل کە ئەویش لەم جەنگە بێ بەش نەبوو لە زیانەکانی، لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی جیهان خۆشحاڵیان بۆ ئەم رێککەوتنە دەربڕی، تەنیا ئسرائیل لەگەڵی نییە، بەڵام بێ پاڵپشتی و هاوکاری ئەمریکا ناتوانێت جارێکی دیکە دەست لە ئێران بوەشێنت، ئەگەری هەیە لە هێرشکردنە سەر لوبنان بەردەوام بێت بە بیانوی پاراستنی سنوورەکەی لە حزبو ڵلا.

لەگەڵ ئەوەی سەرۆکی هەردوو لا ئەو رێککەوتنەیان واژوو کرد بەڵام هەردووکیان  بە گومانن لە یەکدی، ئێران گومانی زۆری لە ترەمپ هەیە کە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک دوو هێرشی کرد لەو ساتانەی هەردوولا دانوستانیان دەکرد.

لای خۆیانەوە ئەمریکیەکانیش  گومانیان هەیە و  چاودێری دەکەن بزانێت ئێران تا چەند پابەند دەبێت بە رێککەوتنەکە، و ئایا هیچ نیەتێکی هەیە بۆ جێ بەجێنەکردنی رێککەوتنەکە و ئایا کات بەفیرۆدانە بۆ مەبەستی خۆ بەهێزکردن، یاریدەدەرەکانی ترامپ بەراشکاوی ئاماژە بەوە دەکەن و دەڵێن پێشتریش ئەم تاکتیکەیان بەکار هێناوە. ئەگەر هەردوولا نەتوانن ناکۆکییەکانیان تێپەڕێنن بۆ ئەوەی بگەنە یەکلاییکردنەوەی هەمەلایەنە، ئەوا ئەگەری ڕێککەوتنێکی سنووردار یان درێژکردنەوەی دانوستانەکان دەمێنێتەوە و مەترسی دووبارەبوونەوەی دوژمنایەتییەکان هەمیشە بەردەوام دەبێت.

ئەگەر تێروانینێک بۆ وڵاتانی ناوچەکە بکەین هەر لە عێراق و ئوردن وڵاتانی کەنداو، پەیڕەوی لە کاردانەوە و هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتانە بکەین هەستێکی پێشبینیکردن هەست پێدەکەین کە ئەم وڵاتانە هیچیان لەم ڕێککەوتنە دەستنەکەوتووە، بەمەش نەیانتوانیوە بگەنە یەکلاییکردنەوەیەک کە بەرژەوەندییەکانیان مسۆگەر بکات و بی پارێزن و چارەسەری کاریگەر بۆ کێشە درێژخایەنەکانیان بهێنێتە ئاراوە. هەڵبەتە هۆکاری سەرەکی لە نێو ئەم کێشانەدا بەردەوامی بوونی چەکی ئێرانیە لە دەستی بریکارەکانی تاران کە بە شێوەیەکی کاریگەر ئەم بریکارانەی کردووە بە دەوڵەت لە ناو چوارچێوەی وڵاتەکانی خۆیاندا.

سەبارەت بە پێشهاتە ڕاستەقینەکانی هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیا چەکدارەکان لە عێراق و داماڵینی چەکانیان ناتوانرێت بە دابڕان لە پێشهاتەکانی قەیرانی ناوچەکە و ڕۆڵی داهاتووی ئێران لە عێراق لە دوای ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ واشنتۆن واژۆکرا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ تێبگەین. قبوڵکردنی ڕادەستکردنی چەکەکانیان لەلایەن بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانەوە و ڕەتکردنەوەی هەندێ لایەنی دیکە کە لە دەرەوەی چوارچێوەی هەژموونی ئێران نییە. بە سەرنجدان بەو پەیوەندییە کەڵەکەبووانەی کە گەیشتوونەتە ئاستی ملکەچبوونی نزیک بە ڕاستەوخۆ بۆ ئێران، ئەستەمە میلیشیاکان بە سەربەخۆیی بەبێ ئێران بڕیار لەبارەی چالاکییە چەکدارییەکانیان بدەن.

ئیدارەی ئێران ئاگادارە کە میللیشیا عێراقییەکان تەنانەت لەناو بنکەی کۆمەڵگای شیعەشدا جەماوەریان نییە.

لە لایەکی دیکەوە بە پێچەوانەوە وڵاتانی وەک چین و رووسیا و پاکستان لەم ڕێککەوتنە بە شێوەیەکی بەرچاو قازانجیان کردووە، چ لە ڕووی ماددی و چ لە ڕووی ئەخلاقییەوە، هەرچەندە ئاکام و کاریگەرییەکانی ئەو ڕێککەوتنە تا ئێستاش ناڕوونە، لانیکەم بۆ بەشێک لە دەوڵەتانی عەرەبی کەنداو و ئوردن، کە باجێکی قورسیان لە شەڕەکەدا دا و هەوڵێکی بەرچاویان خستەگەڕ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان واشنتۆن و تاران.

هەر ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی نێوان ئەمریکا و ئێران هۆکار دەبێت لە ڕووداوە هەرە گرنگەکان بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە ئایندەیەکی نزیکدا زیاتر لە چوار دەیە دوژمنایەتی و گرژیی نێوان هەردوولا هۆکارێکی سەرەکی بووە کە کاریگەری لەسەر هاوسەنگی سیاسی و ئەمنی و ئابووری ناوچەکە هەبووە.

لە ڕووی ئابوورییەوە ئێران لە هەر لابردن یا سووککردنی سزاکانی ئەمریکا سوودێکی بەرچاو دەبینێت. لە گەڕانەوەی بڕێک لە سەرمایە بلۆک کراوە دەرەکییەکان و زیادبوونی هەناردەکردنی نەوت و گازکەی، هەڵبەتە ئەمەش دەتوانێ دوای ساڵانێک پەرەسەندنێکی گەورە بۆ ئابووری ئێران دابین بکات، کە لە بەرامبەردا دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕەکانی وزەی جیهانی هەبێت بە زیادکردنی دابینکردنی نەوت و سەقامگیرکردنی نرخەکان. جگە لەوەش باشتربوونی ئابووری ئێران دەتوانێت زەمینە بۆ فراوانبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ چەند وڵاتێکی ناوچەکە خۆش بکات.

سەبارەت بە هاوسەنگییە ناوچەییەکان، وامەزندە دەکرێت دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵبدەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تاران ڕێکبخەنەوە لەسەر بنەمایەک کە لەگەڵ واقیعی نوێدا هاوتەریب بن و بگونجێن. ڕەنگە هەندێک وڵات ئەم ڕێککەوتنە وەک دەرفەتێک بۆ فراوانکردنی هاوکارییە ئابوورییەکان و کەمکردنەوەی گرژییە ئەمنییەکان ببینن و هەندێکی دیکەش ڕەنگە هەر زیادبوونێکی ئەگەری کاریگەریی ئێران کە لە ئەنجامی باشتربوونی پێگەی ئابووری و سیاسی ئێرانەوە بێت، بە وریاییەوە تیروانینی بۆ بکەن،  بۆیە ڕێککەوتنەکە کۆتایی بە کێبڕکێی ناوچەیی ناهێنێت، بەڵکو ڕەنگە دینامیکی خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆوە بگۆڕێت بۆ ڕکابەریی سیاسی و ئابووری.

لە ناجێگیرترین بارودۆخەکاندا، وەک عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن، ڕێککەوتنێک دەتوانێت بەشداربێت لە دروستکردنی کەشێکی لەبارتر بۆ یەکلاکردنەوەی سیاسی. چارەسەرکردنی ئەم قەیرانانە بە بێ کەمترین ئاستی لێکتێگەیشتن لە نێوان زلهێزە کاریگەرەکانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کە بەشدارن کارێکی قورسە. ئەگەر ئیرادەی سیاسی هەبێت، ڕەنگە ئەگەری پێشکەوتنی وردە وردە بین لەسەر هەندێک ڕێگا بۆ چارەسەرکردن، هەرچەندە چاوەڕوان ناکرێت قەیرانەکان بە هۆی ئاڵۆزییە ناوخۆییە قووڵەکانیانەوە بە خێرایی نەمێنن.

دەوڵەتانی کەنداو بە هەنگاونان بەرەو هاوبەشی ستراتیژی فراوانتر لەگەڵ زلهێزەکانی ئاسیای وەک چین و ڕووسیا، بەبێ ئەوەی بە تەواوی پشت بە سیاسەتەکانی ئەمریکا ببەستن، بیر لە سیستەمی ئاسایشی خۆیان دەکەنەوە. گرنگیدان بە بنیاتنانی پیشەسازی سەربازی ناوخۆیی و دروستکردنی ڕێڕەوی ئابووری وشکانی و دەریایی بەدیل بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی وزە لە زیادبووندایە.

بێگومان وڵاتانی کەنداو ئەو کاریگەرەیان نامێنێت لەسەر ئابووری ناوچە بە هۆی رووخانی ژێرخانی، کە ئەمەش پێویستی بە کات و بودجەیەکی زەبەلاح هەیە، بەم شێوەی ئیستا تەنیا شانشینی عەرەبی سعودی بتوانێت رۆڵێکی بەرچاو ببینێت، دوای گەرانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە، هەرچەندە ئەم وڵاتانە ناتوانن بە ئاسانی  هاوپەیمانی خۆیان لەگەڵ واشنتۆن یەکلای بکەنەوە، بەڵام حکومەتە عەرەبییەکانی کەنداوەوە هەوڵ بدەن   بەدوای هاوپەیمانی نوێدا بگەڕێن. ئاماژەی سەڕەتایی بۆ ئەم کاره له زیندووکردەوەی هاوپه یمانی سیاسی و سەڕبازی له گه ڵ پاکستان له لایەن سعودیەوە دەڕکەوتووه ، که له پەیامێکی ڕوون بۆ تاران سەڕباز و چەکی ڕەوانەی سعودیه کرد دوای هێرشه کانی دووەم و بەشێک له هاوپەیمانەکانی بۆ سەڕ خاکی سعوودیه . بەڵگەی دیکەی ئەم ڕەوتە، کشانەوەی ئیماراتە لە ئۆپێک، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕەنگە ئیمارات بڕیاری دابێت ڕێگەیەکی نوێ بگرێتە بەر، خۆی لە هاوپەیمانییە ناوچەیی و ئەمریکییەکانی دوور بخاتەوە، ئەوەش بسەلمێنن کەوا پێویستیان بە هێزی دەرەکی ناىیت بۆ پاراستن کە ئەمەش لە حاڵی حازردا مەحاڵە، دوای ئەوەی هەندێک شار و ناوچە ئیماراتیەکان ڕووبەڕووی هێرشی توندوتیژی ئێران بوون بە بەراورد بۆ سەر وڵاتانی دیکەی کەنداو.و ئەگەری زۆرە وڵاتانی کەنداو رێککەوتنی درێژ خایەن لەگەڵ ئیران ئەنجام بدەن بۆ هەر ئەکەرێکی ئایندە، و دەرکەوت کەو ئەو وڵاتانە بەبێ هاوکاری و پشتگیری ئەمریکا توانی بەرگریان نییە لە وڵاتەکەیان، بۆیە دەبێ لە ئایندە هێلکەکانیان لە ناو یەک سەبەتە دانەنێن، بەڵکو دەبێ هاوپەیمان بن لەگەڵ چین و رووسیا و وڵاتانی ئەوروپی، ئەگەری زۆرە ئیران بە زیاتر بایەخ بە میللیشەیەکانی بدات بە شێوازێکی دیکە دور لە چاوی ئەمریکا، هەڵبەتە یەکێک لەو وڵاتانە عێراق دەبێت کە بەشێوازێکی دیکە خۆی بەسەر جومکەکانی دا دەسەپێنێ.

 

Top