(به‌شی دووه‌م) دابڕانە كاتیه‌كان لەبازنەی رووبه‌ری خانەوادەی بارزان.
لە گرینگ‌ترین دابڕانە كاتیه‌كان كە لەرووبەری كۆمەڵایەتی(خانەوادەی بارزان)هه‌ن،كه ئەمانەی خوارەوەن:
*دابڕانه كاتیه‌كانی بازنەی خانەوادەی بارزان، بریتیە لەو دابڕانەی كە لە ناو بازنه‌ی خانەوادە رووی داوە و بۆتە هۆكاری ئەوەی چەند كەسێك بەهۆی زوویر بوونیان لەهەندێ ئەندامی تر، پەنا بۆ شوێنێكی ترببن،كه‌رق و كینه و هه‌ڵشاخانی زاره‌كیی تووند و قوول ڕه‌گیی و پێگه‌ی به‌رپرسیاری و له‌پشت ئه‌م گه‌وهه‌ری دابرانه‌یه، لە گرینگ‌ترینیان جۆره‌كانی ئه‌م شێوه‌یه‌ش ئەمانەن.
1-دابڕانە كاتیه‌كانی هەندێ لە ئەندامانی خانەوادەی بارزان، بوونی ئەم جۆرە دابڕانە لە نێو ئەندامان و یاخود هەر تاكێكی تری سەر بەخانەوادە ئەگه‌ڕێتەوە، كە ئەمەش بۆتە هۆكاری ئەوەی شوێن و مەكانەتی خۆیان لەنێو حیزب و ناوچەكەیان جێبێڵن و بۆ نموونه (ئه‌ده‌هم بارزان)ی، به‌هۆی په‌ستی و دڵشكانیه‌وه،خۆی راده‌ستی دڵ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رووبكه‌نه شاری سووڵێمانی تاكو پەیڕەوی حەزە سیاسیی و لاسه‌نگه ده‌روونیی و هه‌ڵشاخانه‌كانی تاكه‌كه‌سیی خۆی بكات و زمانی جه‌سته و گله‌یی و نمایشی چڕبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی خانه‌واده ته‌خشان و په‌خشان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕق و كینه به‌و كه‌سانه به‌تاڵ بكا‌ته‌وه، بێگومان ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كه له بواری پێكهاته‌ی قه‌واره‌ی ناڕه‌زایی بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ناحه‌قیه‌ی كه‌هه‌ستی پێ ئه‌كه‌ن بجه‌نگن كه دڵیان خۆش ئه‌كات، تاكو موماره‌سه‌ی حیزبیەكانی خۆیان بكەن و تا ڕاددەیەكیش بە بیر و بۆچوونی خۆیانەوە ژیان بەشێوەیەكی سروشتی بكەن. یاخود وەكو بەرهەڵستكار خۆیان نمایش بكەن و جووڵەی جۆراو جۆر ئەنجامبدەن. تاكو هەڕەمی پارتی ناچار بكەن مڵبداتە بەر داواكاریەكانیان و دڵشادیان بۆ مسۆگەر بكات ئەمەش جۆرێكە لە دەربڕینەكانی خۆیان كە ئاراستەی سەركردایەتی و هەم خانەوادە ئه‌كەن، بۆ ئەوەی ناڕەزایی خۆیان نیشانی هەڕەمی حیزب بدەن و ئەوەی دەیانەوێ، حیزب بۆیان جێبەجێ بكات،ئەم پەنابردنە زیاتر دروستكردنی هەستی هەستیاریە بۆ سەركردایەتیی پارتی بەشێوەیەكی گشتی و هه‌ڕه‌می خانه‌واده‌ی بارزان به‌تایبه‌تی.
سەرچاوەی خولقاندنی ئەم جۆرە دابڕانە ڕەگ و ریشەیەكی كۆنی هەیە و دەگەڕیتەوە بۆ پانتایی حەفتایەكانی سەدەی رابردوو، بەڵام گەوهەری ڕوودانی ئەم جۆرەیان بۆ دوو لایەن ئەگەڕێتەوە،كە ئەمانەی خوارەوەن:
لایەنی یەكەم: نوخبەی دیاری خانەوادەیە، ئەو كەسایەتیانەی كە وەك ئەسـتێرەن بۆ سیاسمەتمداری و حكومداری و هەر بوارێكی كارگێری و شكۆداری بنەمای قووڵی ئاست بەرزی فكر و لۆژیك و نەفس درێژی و بەرگەگرتنی هەڕەشەكان و هێڕشەكان و هەر فشاریكی دەروونیی كەببێتە مایەی خولقاندنی مەینەتی و درەوشانەوەی هێزی بەرفراوانی قوولی بیركردنەوەی ئەو كەسایەتیانە بۆتە هۆكارێ بۆ ئەوەی رووناكێكی دونیاییان هەبێ و ببنە هۆكاری ئەوەی سەرەنجی ستوونی و ئاسۆیی سیاسیی و دبلۆماسیی دەولی و هه‌رێمی و خه‌ڵكی كوردستان و ناوەخۆ بۆ لای خۆیان رابكێشن و سروشتی هێز و تواناداری لەهەژموونی ستراتیژییەكان و جیۆسیاسە و جیۆ كەلتوری و ژینگه‌یی و رووناكبیری وەربگرن و مومارەسەی قوولی كاروباری دەوڵەتداری رۆژانەی خۆیان بە زمانی لۆژیك و بەبیرێكی قوولی بەرفراوانی ستراتیژی بەبێ ئەوەی تووشی حاڵەتی تاقتپڕووكێن ببن و لەسەر داوا ڕەواكانیان لە هەمبەر خزمەتگوزاری حكومه‌تی كوردستان و دانیشتوانی كوردستان هەر بوون و بەردەوامیان هەیە و بە تەواوی تووشی نقوومی كەلتوری خۆشەویستی بوونە له‌پێناوی گه‌ل،چوونكه هه‌موو ئه‌مانه ووشه‌ی كۆ له خوودی خه‌ڵك كۆ ئه‌كه‌نه‌وه كه زۆر به‌چڕی ووشه‌ی گه‌ل و خه‌ڵك و كورد و كوردستان و پێكه‌وه‌یی ده‌كار دێنن، كه‌مه‌به‌ستیانه هه‌میشه له‌به‌رچاویان بن.
ده‌ركه‌وتنی هه‌ژموونیی كاریگه‌ر و قووڵیی ستوونیی و ئاسۆیی فكری(سیداد و سیروان و نێچیران و مه‌سرور)بارزانی،له‌سه‌ر شانۆی سیاسیی و هه‌موو بواره‌كانی ژیان قورسایه‌كانی خۆیان داناوه و بۆته بنه‌مایه‌ك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌رهاوێشته ستراتیژییه‌كانیان له هه‌موو كایه‌كانی ژیان، به‌درێژایی ته‌مه‌نیی ڕاپه‌ڕین پڕۆسه‌كه بێ كه‌م و كوورتیی نه‌بووه، به‌ڵام به‌راووردكاری و به‌راووردی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ر بكه‌ین سه‌ركه‌وتنی مه‌زنن، كه ده‌ستێكی باڵایان له هه‌موو پێشكه‌وتنێك و گۆڕانكارێكی مه‌زن و مفادار هه‌یه بۆ نیشتیمان.
بوونی هه‌ر چوار كه‌سایه‌تیه‌كه‌ش به‌سروشتیی حاڵ، بۆ كاته مه‌ترسیدار و پڕ هه‌ڕه‌شه‌كان زۆر له‌شوێن خۆیان بوون چوونكه سروشتی خانه‌واده وه‌هایه له‌كاته پڕهه‌ڕه‌شه‌كان ئه‌ندامانی خانه‌واده بۆ شوێنه هه‌ستیاره‌كان و به‌ره‌ی شه‌ڕگه‌كان و پێگه‌ی به‌رپرسیاری و هه‌ر بوارێكی تر دابه‌شیان ئه‌كه‌ن تاكو زۆر به‌ووردی و چڕی سه‌رپه‌رشتی دۆخه نه‌خوازراوه‌كان بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ست به‌جیاوازی و جیاكاری نه‌كات و هێز و پاڵپشتیش بۆ شوێنه‌كه دروستبكه‌ن، ئه‌م به‌ژداریانه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده بۆته هۆكارێ بۆ ده‌رهاوێشته‌یه‌كی دوور مه‌ودای له‌پشته‌وه‌یه، بۆیه گه‌وهه‌ری مێژوویی و كه‌لتوری و مه‌عریفه‌یی و ئایینیی و كۆمه‌ڵایه‌تی خانه‌واده‌یی فڕێ ئه‌ده‌نه سه‌ر ڕووبه‌ری مه‌یدانداری كوردستان، ئه‌م جۆره فڕیدانه‌ش بۆته هۆكارێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له ئه‌ندامانی خانه‌واده حاڵه‌تی دڵگیریان له نوخبه‌كه و سه‌ركردایه‌تی بۆ دروست بێ،دروستبوونی گه‌وهه‌ری دڵگیریه‌كه‌ش دوو لایه‌نی گرنگی هه‌یه و كه هه‌ر دووكیان چه‌په‌وانه‌ی یه‌كترین و هه‌ڵشاخان به‌ساردی و دووره په‌رێزی به‌ڕووی یه‌كترییه‌وه ئه‌كه‌ن و سێبه‌ری نادادی له ده‌م و چاوی یه‌كتر ئه‌كه‌ن و به‌نادادیش دێنه به‌ر دیده كه ڕۆحی هه‌ڵشاخانه‌كانیش به‌م جۆره‌یه.
هه‌ڵشاخانی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌یه ئه‌ندامانی دڵیگر ڕه‌نگه هه‌ندێكیان له‌و ئاسته به‌رز و هێزداریه‌ی فكر نه‌بن كه قورسایی بیركردنه‌وه‌یان هه‌بێ و تاكو پۆستی گرینگ و هه‌ستیار و ستراتیژی وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕه‌وانبێژی و ئاستی مه‌عریفه‌یی و دونیابینی دونیای تایبه‌تی خۆیان له هه‌مبه‌ر نه‌زمی دونیایی،كه‌سات به‌سات رووله نیشتیمانمان ئه‌كات و گه‌وهه‌ر و رووخساری پڕۆسه‌ی سیاسه‌ت و دبلۆماسیه‌تی له كوردستان زۆر قورسدار و ئاڵۆز و شێواویی و هه‌ڵشاخانی پڕ له مه‌ترسیداری سیاسیه‌كانی بردووه و پێكدادانی ژیارستانی به‌ته‌واوی ده‌رخستووه و به‌ڵام ئومێد هه‌یه به‌ره‌ی ناحه‌ز به‌هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌ی به‌ره‌و پووكانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كیی هه‌نگاو بنێت.
دڵگیره‌كان یاخود زوویره‌كان هێشتا ئه‌و هه‌سته قووله‌یان له‌ناخه‌وه بۆ دروست نه‌بووه،تاكو له‌گه‌ل هه‌سته قووله‌كانی به‌رپرسیاری و مه‌ترسیداری ئاینده‌یی خۆیان بدوێن و به‌پێی ئاكامه‌كانی پێداویستی جووڵه به بیر و خه‌یاڵه‌كانی خۆیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پایه به‌هێزه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ئاسته‌كانی جۆراو جۆری مه‌عریفه‌یی سیاسیی و نه‌زمی جیهانی و شێواوی پڕۆسه‌كان و لۆژیكی خۆیان بونیاد بنێن و شه‌ڕی زانین و زانیاری و زانستیی بكه‌ن و خاوه‌ن سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاری و ده‌رهاوێشته‌ی تایبه‌تی ئه‌فكاره‌كانی خۆیان بن له‌بواری مه‌یدانداری گفتوگۆ و مشت ومڕه‌كانی دبلۆماسیه‌ت و دیبه‌تیه‌كان و ووتاردان و فڕێ دانی كارتی گوماناویی سه‌خت و دژواری له‌مه‌یدانی سیاسه‌تمه‌داره‌كان و كۆڕبه‌نده جیهانیه‌كان و هه‌ر بوارێك كه ئاسۆی ده‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی لێ به‌دی بكرێ.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له نێو بازنه‌ی هه‌ڵشاخانی یه‌كه‌من ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی تیانه‌بێ و به‌چ حه‌قێك خۆیان به ڕه‌وا ئه‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی داوای پۆستی وا بكه‌ن،خۆیان بخه‌نه به‌رده‌م دووڕیانێكی لۆمه‌كردن و سه‌رزه‌نشتكردنی سه‌خت و په‌سه‌ند نه‌كراو له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان،چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنن و به‌ڵكوو كه‌ڵێن و درزی گه‌وره‌ش له ڕۆحی سیاسه‌ت و ئاراسته‌كردنی فه‌لسفه‌ی حكومڕانیی حیزبی و حكومی دروست ئه‌كه‌ن.
بوونی هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك له‌نێو ئه‌ندامانی خانه‌واده كه‌وه‌ها هزر بكه‌ن بۆ گه‌شتن به هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵات ئه‌مه كاره‌سات و لاسه‌نگی دژوار و ده‌روونێكی شكستخواردوو له بواری گه‌شه‌كردنی حیزب و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی حیزب دروست ئه‌كه‌ن و به‌ڵكوو خۆیان و حیزبیش تووشی چه‌قبه‌ستوویی و گرێ و غووده‌ی جۆراو جۆری تووند و تووش و گورج ئه‌كه‌ن و دووباره ئه‌م جۆره كه‌سانه ده‌رهاوێشته‌ی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی و كادرانی ناوه‌ندی ئه‌وانه‌ی له‌بازنه و ئاستی لقه‌كان و ده‌وروبه‌ریان ئه‌خولێنه‌وه دروست ئه‌كه‌ن چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌وانیش تووشی دڵته‌نگیه‌كان ئه‌بن له حیزب و زۆر به ڕوون و ئاشكرا هه‌ست به‌بێ هه‌ستی خۆیان ئه‌كه‌ن، له‌هه‌مبه‌ر ته‌ماحكاریه‌كانی حیزبی و سیاسیی و هه‌ر بوارێكی تر بێت،جۆرێك له‌ساردبوونه‌وه‌ی قوول له‌دڵ و ده‌روونیی ئه‌و كادرانه بینا ئه‌كه‌ن و كه‌شێكی ته‌مبه‌ڵی له هه‌ناوی رێكخستنه‌كان سه‌رده‌ردێنێ و سه‌رانسۆی جووڵه حیزبیه‌كان تووشی ڤایرۆسی ته‌وه‌زه‌لی و بێكاری رێكخستن ئه‌كه‌ن.
هه‌مان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی (خانه‌واده)، ده‌رهاوێشته‌یه‌كی تری ئاسۆیی ده‌هێنته كایه‌وه و كاریگه‌رێكی قووڵ و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ن دروست ئه‌كات و به‌ره‌و قه‌یرانێكی ئاڵۆزكاویی و شێواوی و گوماناویی سه‌خت و دژواری ئه‌بات و جۆرێك له هه‌ورێكی ناوه‌خۆیی دروست ئه‌كات و كه ته‌نها شایه‌نی سه‌یركردنن و توانای داكردنیی بارانیان نییه تاكو خاك و گیا ته‌ڕ بكه‌ن.
ڕه‌گی ده‌رهاوێشته‌كه درێژدادڕی سه‌خت ئه‌نجامده‌دات و تاكو ده‌گاته نێو زه‌ویه‌كانی ئاسۆیی فیدراسۆنی بارزان، چونكه هه‌ر یه‌كه له‌و ئه‌ندامانه‌ی خانه‌واده گریمان هه‌ر یه‌كه‌یان پێنج براده‌ری هه‌یه له‌گه‌ل پێنج پاسه‌وان ئه‌مانه‌ش ده‌بنه سه‌ر ئێشه‌یه‌كی تر بۆ بازنه و رووبه‌ری ئاسۆیی بارزان.
هه‌ڵشاخانی دووه‌م: بریتیه له‌و ئه‌ندامانه‌ی خانه‌واده‌ی بارزان،كه ئاستی زانستی و زانیاری و زانینیان زۆر باشه و به‌ڵام به‌ژداریان پێ نه‌كراوه، له‌كاری حكمڕانیی و حیزبایه‌تی و ده‌وڵه‌تداری كه‌لالووتی له‌سیمایان ئه‌خوێنرێته‌وه ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی خه‌سڵه‌ته‌كانی پێكهاته‌ی رووناكبیری و ئاست به‌رزیان تیا به‌دی ئه‌كرێ و شایه‌نی ئه‌وه‌ن جڵه‌وی كارگێڕی و هه‌ر بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیار و ستراتیژ وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌دای خۆیان له‌و بواره‌دا نیشانی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ن و به‌جوانترین شێوه كار و كاردانه‌وه‌كانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن و هێزی پسپۆڕی و شاره‌زایی خۆیان له پێناوی خه‌ڵكی كوردستان خه‌رج بكه‌ن و هه‌میشه وه‌ك چرا به‌ڕووی تاریكیه‌كان داگیرسێن و هۆكاری ڕاونانی شه‌مشه‌مه كوێره‌كان بن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و گروه‌په‌ش بكه‌ین ڕه‌نگه وه‌كو پێویست به‌ژداری راسته‌قینه‌ی سێكته‌ره‌كانی حیزبی نه‌بووببن بۆیه تووشی حاڵه‌تی دڵشكاندن و دڵگیری هاتوون له‌و ئه‌ندامانه‌ی تری نوخبه بۆیه رووی راسته‌قینه‌ی خۆم ئاراسته‌ی نوخبه‌ی دیار و ناسراوی هێزدار و دیار(سیداد و نێچیروان و سیروان و مه‌سرور)(بارزان)ی، ئه‌كه‌م كه ئێوه وه‌كو پێویست هه‌ڵنه‌ساون به‌پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی حیزبی و كارگێری ئه‌ندامانی زوویر بووی خانه‌واده كه زۆر شتێكی ئاسایی و ڕه‌وایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی كارا و كاریگه‌ر به‌ژداری ڕاسته‌وخۆی دونیای حیزبی و دونیای كارگێڕی بكه‌ن.
هه‌ر كاتێ ئه‌مانه به‌ژداری كارای حكمڕانیی بكه‌ن و بێگومان ئاسته‌كانی هه‌ڵچوون و گرژیه كاتیه‌كان و دڵگیریه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامانه به‌ره‌و نزمبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كجارێكی هه‌نگاو ئه‌نێت و به‌ره‌و گۆڕانكارێكی پته‌و و مكووم ده‌چێت و شیرازه‌ی جۆراو جۆری تۆڕی سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی خانه‌واده زیاتر هێزی چوونه‌وه‌یه‌كتریان بۆ زیا ئه‌بێ و به‌هه‌ر پێوه‌رێك بێ له‌پێوه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وورده ئاریشه‌كانی لالووتی به‌كۆتا دێن و كه‌شێكی تری جوان و بێگه‌رد باڵ ئه‌كێشێ به‌سه‌ر ته‌واوی تۆڕی جاڵجالۆكه‌ی خانه‌واده‌ی بارزان كه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز و كاریگه‌رانه به‌گه‌وهه‌ر و رواڵه‌تێكی تری پڕ له جوانیه‌كان دێنه مه‌یدانی حكمڕانیی و به‌رپاكردنی جه‌نگه‌خزمه‌تگوزاریه‌كانی گه‌ل و نیشتیمان و شۆڕش له‌دوای شۆڕش هه‌ڵده‌گیرسێنن.
لایەنی دووەم:
بریتیە لەو كەسانەی كە لەو ئاستەنین كە ئاستیان بەرز و دیار بێت بۆ ئەوەی شەڕی سیاسیی و دبلۆماتكاری بكەن،هاوشێوەی لایەنی یەكەم بن، بۆیە ئاست نزمی بنەمایە بۆ ئەوەی نەگاتە ترۆپكی دەسەڵاتداری لە فەزای حیزبی و سیاسیی‌دا، ئەمە ئەبێتە هۆكاری سەرەكیی بۆ دروستبوونی بریندار بوونی هەستەكانی تاكو بڕیارێكی خراپ بدات بۆ ئەوەی دووركەوتنەوەی ناپەسەندی لەخودی حیزب و تەنانەت هەندی جاریش لەخوودی خانەوادەش پەیرەو بكات، ئەمەش زیاتر بۆ بەدەستخستنی هەر مەرامێكە كە كار و كاردانەوەی تایبەتی بۆ كەسی زوویر بووی نێو حیزب و خانەواد دێتەكایەوە، بەبێ ئەوەی كەسی زوویر بوو، ستراتیژیەتێكی قوولی خۆراگری لەهەمبەر هەر فشاریكی دەروونیی ئەگەر بنەمای راستیی و ناراستیی هەبێت بگرێ كە كردەكانی خودی كەسەكانن، كە بەهۆی زوویر بوونیان لە هەڕەمی حیزب و خانەوادە جۆرێك لە لاربوونەوەی سێبەری حیزب و جوگرافیای خانەوادە.بۆیە ناچارم ئەو جۆرە كەسانە به هەوری ناوەخۆیی بچوێنم،چونكە ئەو هێز و توانایەی نییە، تاكو هێزی چڕبوونەوەی لێ چاوەڕوانبكرێت دابارینی هەبێ چونكە بەشێوەیەكی سنووردارە،بەڵام بەهیچ شێوەیەك لەتوانای دانییە، بۆ ئەوەی بارانی بەلێزمە و لافا و شەپۆلی ناسروشتی دروستبكات! و هەرچی بێتە پێشەوە لوولی بدات و كۆتایی بەهیوا و ئاواتەكانی خەڵكی بێنێت و زەویە كشتوكاڵیەكانی سیاسیی و حیزبیەكانی پەیڕەوكاران هه‌ڵته‌كێنیت و به‌كۆتایی بێنێت.
لەهەمان كاتدا،كەسی زوویر بوو تووشی هەستیارێكی بەشەكی ئەبێ، كە لە شێوەی فاریزەیەكی بچكۆڵە دایە و بەپێی بارودۆخەكان بەدیار ئەكەوێ، هەمیشە ئەم جۆرە هەستیاریە خۆی لەشێوەی نەخۆشێك كەخۆی بەدیار ئەخات، كە كەسێك تووشی هەستیاری قورگ بووە بەڵام كەسەردانی دكتۆر ئەكات، دەرمانەكانی بۆ ئەنووسێ و لەگەل پارێزكردن بۆ ئەوەی خۆی لەهەندێك شت بەدوور بگرێ كەزیان بە تەندروستی ئەگەینێ و ئازاری بۆ دروست ئەكات، بەڵام كەسە نەخۆشەكەبەهیچ شێوەیەك گوێڕایەڵی ئامۆژگاری دكتۆر نابێت و تەنانەت دەرمانەكانیش وەكو پێویست ناخوات بۆ ئەوەی كۆتایی بەڕەگی نەخۆشیەكەی بێت.
ئەم دابڕانەش وای بۆ ئەچم، بوون و بەردەوامی هەبێ و درێژدادڕی لە سیمایان ئەخوێنمەوە، چونكەچارەسەری بنەڕەتیی و ریشەیی بۆ خودی كێشەكە نەكراوە و ببێتە مایەی ووشكردنی ڕەگ و ریشەییەكانی نێو دڵ و دەروونیان و تاكو ئەو كەسانەی لەبازنەی ئەم دابرانەدان، بكەونە سەر ڕاستەهێڵی سروشتی كۆمەڵایەتی بەپلەی یەكەم، ئینجا دەرگەی حیزبداریان بۆ بكرێتەوە، حەز و ئارەزووەكانی سیاسیی و حیزبی و خۆیان تێر بكەن.
سەرچاوەیەكی تری ئەم كێشەیەو ڕەگی دەچێتەوە سەر ئەوەی زۆرینەی رووبەری خانەوادەی بارزان مەیلی حیزبداریان هەیە، بۆ گەیشتن بە لوتكەی حیزب و هەڕەمەكانی حكومداری كە ئەمەش بەهەر پێوەرێك بێ،لەپێوەرەكان بیركردنەوەیەكی هەڵەیە، زۆرینەی ئەندامانی خانەوادە نابێ بیر لەكارێك بكەنەوە،گوتراوە،ئەگەر هەموومان وەكو یەك بیر بكەینەوە كەواتە بیرناكەنەوە، بۆیە پێویستە هەر یەكەیان بەرەو دونیابینێكی تایبەتی خۆیان لە بازنه‌یه‌كی پتەوی فكری گوزەر بكەن و تاكو زەنگینی و ڕەنگینی شارەزایی و بیری جیاواز بەرهەم بێنن كە خوودی خۆیان لە چ بوارێك ئەبینینەوە بۆ ئەوەی لەو بوارەدا گرینگ و بایەخ بەخوودی خۆیان بدەن و تاكو گەشەپێدانی خوودی زۆر بە چڕی پەیڕەو بكەن و هەموو كەڵێن و بۆشاییەكان لەبواری پسپۆڕی و شارەزایی و لێهاتوویی بەهێز بكەن، چونكە دەتوانن بەهێزترین بنەماكانی دروستبوونی شووناسی و جۆری شووناسی خانەوادەیی دروستبكەن و كە ڕەنگدانەوە و كاردانەوەی بەهێزی بەسەر هێڵە گشتیەكانی ژیان و گوزەران و ئاست و سیكتەرەكانی حیزب و هەڕەمی خانەوادەیی هەبێت، دەبێ گۆڕانكاری ئاسۆیی لەخوودی گەنج و لاوەكان و دوور و نزیك لە ئەندامانی خانەوادە بكرێ بۆ ئەوەی رێچكە و شێوازی تر بگرنە بەر تاكو بیركردنەوەی جیاواز لە پێناوی دروستكردنی بیر‌و باوەڕی جیاواز و روانینی قوولی جیاواز زۆر بە قوولی لە نێو خاكی ئەو خانەوادەیە بڕوێ و گەشەكردنێكی تەندروست و سروشتی بكات و تاكو ئایندەی خانه‌واده و حیزب لەسەر دروستكردنی هێزی جیاوازیەكانی بیر و رای جیاواز و فرەبیری جوان و جیاواز و جیاكار و دەوڵەمەندی گەشە و پەرەسەندنێكی خێرا بەخۆیەوە ببێنێ كە لەپێناوی بەهێز مانەوەی خانەوادە و حیزب بوەستنەوە.
هۆكاری زاڵوون بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە، ئەوەیە كە ئەو ئەندامانەی خانەوادە كە لە سەركردایەتی دابوون، كەمبكرێنەوە بۆ ئەوەی كەسایەتی نوێ لە هەڕەمی خانەوادە بەژداریان پێ بكرێ و بەجوانترین شێوە سروشتی گوزەركردنی ژیانی حیزبی و سیاسیی پەیڕەو بكەن، لابردنی هەر لەمپەرێك و پڕكردنەوەی هەر بۆشاییەك لە نێو خانەوادە زیاتر هێز و گوڕ و تین بۆ حیزب زیاتر ئەبێت و خەون و خەیاڵی ئەندامانی خانەوادەش بەسروشتی حاڵ ئارامیەكی فرەخوازی بەخۆیەوە ئەبینێ و ووردە ئاریشەكانیش بەرەو كاڵبوونەوە هەنگاو ئەنێن و كۆتایی بە زوویری ئەو كەسانەش دێت كە تا ڕاددەیەك مافی ڕەوای خۆیانە بەمەرجێك پەیڕەوی لۆژیك و زمانی ژیری دەكار بێنن بۆ گەشتن بەمەرامەكانیان و پەنا بۆ دەسەڵاتی دەرەوەی خۆیان نەبن چونكە سێبەری ئێوە لەسێبەری خەڵكی تر میهرەبانتر و شكۆدارترە، لەم حاڵەتەدا،دەبوایە، خەڵكانی دەرەوە بێنە ژێر سێبەری ئێوە، دەبوایە دانیشتنێكی بێ دەنگی هەڵبژێرن، لەدەڤەر و جوگرافیای بارزان تاكو پردی تێگەیشتن دروست بكەن و كۆتایی بەو داواكاریە بچووكە بهاتایە و خۆیان لە قاڵبی مۆمیاكراوی دەرەكیی نەدەن كە خۆیان و هەموو ئەندامیی لەشیان مۆمیاكراوە و لە مۆزەخانەی بیروخەیاڵی دوژمن دانراون.
هۆكاری سەرەكیی چارەسەری ئەو دابڕانەش ئەگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی چڕ و وورد هەموو ئەو ئەندامانەی دیارن بەژدار بن لەكاروباری رۆژانەی ژیان، ئەمەش بەهۆی بوونی بنەماكانی سەركردەیی لە خوودی ئەو كەسانه‌دا،بەشێوەی بەرپرسیاری لە جومگەكانی حیزب و تەنانەت لەجوگرافیای پانتایی دەڤەری بارزان و بگرە له ناوچەكانی تریش، بۆ ئەوەی زیاتر گوێگربن بۆ وەرگرتنی داواكاری و ڕەخنەو هەر بابەتێك كەپەیوەست بێت بە ژیان و گوزەرانی خەڵكەوە. ئەمە ئەبێتە هۆكاری دروستبوونی هاوكێشەیەكی هاوسەنگكراو كە گلەیی و گازەندەكانیش خاشەبڕ ئەكرێن و سروشتی جووڵەی هەندێ لە ئەندامانی خانەوادە هەم بۆ كەسانی زوویر بوو، هەم بۆ ئەو كەسانەش كه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌و سه‌قامگیرێكی مكووم هه‌نگاو ئه‌نێن.

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی