دابڕانە كاتیه‌كان لەبازنەی رووبه‌ری خانەوادەی بارزان.
به‌شی یه‌كه‌م
(پێشه‌كیی)
دابڕان،بە هەر شێوەیەك بێ لە شێوەكان، مانا و دەلالەتی قوول و به‌رفراوانیی تایبەتی خۆی هەیە و دەكرێ بەچەندین شێوە هێز و كاریگەریەكانی ببنە مایەی سەرهەڵدانی كارەسات و مەینەتسازی سنوور به‌زێن كە ڕۆحی ئاسۆیی و ستوونی هەرەمی كۆمەڵایەتی و سیاسیی و رۆشنبیری و تاد، دروست بكات و بەشێوەیەكی ڕاسته‌وخۆ یان ناراستەوخۆش باڵادەستیی لەسەر هەژموونی قوولایی جومگە هەستیارەكانی نێو (نوخبەی خانەوادە) بەدیار بكەوێ و كاریگەری كارا و بەردەوام لەسەر تەواوی كایە سیاسیەكان و دبلۆماسیی و گەوهەری كۆمەڵایەتی دابنێ و ببێتە مایەی خولقاندنی بارودۆخێكی ناجێگر و بێزار كەر بۆ سەر هێڵە گشتیەكانی هیوا و ئاواتی خەڵكی و هەر كردەیەكی مەرامداری حیزبی و هێزی شۆڕبوونەوەی خێرای لەسەر تۆڕی جاڵجالۆكەیی ووردی دانیشتوانی كوردستان ئەبێت و خەڵكی بەرەو بیر ئاڵۆزی و جۆرێك لە دژواری دەروونیی و لاسەنگێكی مەترسیداری دڕكاوی فڕێ ئەداتە گۆرەپانی كوردستان،بۆیە بەدووری نازانم، كە هەندێ لە جۆری دابرانەكان كه لەهەڕەمی خانەوادەی بارزان رووبدات و تەنانەت شێوازی دروستبوونی ئەو مەترسیانەش زۆر گەورە و ناخ هەژین بن و ببنە مایەی سەرئیشە بۆ قورسایەكانی عەقلی سیاسیی و پێگەی حیزب و هەڕەمی خانەوادە بەشێوەیەكی گشتی، دەرهاوێشتەی دەركەوتن و دروستبوونی ئەو حاڵەتانەش بە شێوەی (زیپكە و پۆرگ و بالووكە) لەسەر شانۆی بەرچاو روونیی خانه‌واده خۆیان نمایش ئەكەن و ئەم جۆرە نەخوشیانەی كە دروست ئەبن بەبێ هیچ لێكدانەوەیەك و هەڵسەنگاندنێك دەچنە بازنەی بیردۆزەی به ساسه‌ته‌وه كه (مێش و گامێش)ناسراوه، نە مێش ئەتوانێ گامێش قووت بدا، نەگامێشیش ئەتوانێ مێش قووت بدات،لەهەر دوو حاڵەتەكەدا بەهۆی قەبارەی گەورە و بچووكی هەر دوكیان ناتوانن كۆتایی بەژیانی یەكتری بێنن. گامێشەكە توانای قووتدانی مێشەكەی نییە بەهۆی بچووكی قەبارەكەیەوە، چوونكە بەر ددان و كەڵبەكانی ناكەوێ، بەهەمان شێوە مێشەكەش ناتوانێ بەهۆی قەبارەی بچووكی مێش و گەورەیی قەبارەی گامێشەكەی نییه، تاكو توانای قووتدانی گامێشەكەی هه‌بێ،بەڵام مێشەكە لەتوانای دایە بێزاری بۆ گامێشەكە دروستبكات و نەهێڵێ بخەوێ و یاخود بە كەمالی ئیسراحەت دابنیشێ و سێبه‌ری ئارامی بیركردنه‌وه لیان بكات، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتیانه جووڵه‌ی جۆراوجۆری خۆیان ئه‌نجامبدات و سه‌یری ده‌وروبه‌ر و رووخساری شته‌بینراوه‌كان بكات و ساتێ هەناسەی ئارامی به‌بێ ئاریشه هەڵمژێ، بۆیە مێژووی رابردووی ئەو حیزبە، سەڵماندوویەتی هەر حیزب و هەر كەسایەتێك خۆی لەپارتی كردۆتەوە چ له‌بازنه‌ی خانه‌واده‌بێ و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی خانه‌واده بێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانیووه پارتی هه‌لته‌كێنی و به‌ره‌و بانگۆز بردنی ببات و له‌قه‌لۆزی هه‌زاری به‌رهه‌زار گلۆری بكاته‌وه،بۆیه پارتی له‌دوای هه‌ر ئاریشه‌یه‌ك بەهەناسەیەكی نوێ و نه‌فه‌سیكی ئارام و قوول بیر و خه‌یاڵ و بە شێوازێكی نوێ بەرەو نوێبوونەوە هەنگاوی ناوە و نەخشە و پلانی تری داناوە بۆ ئەوەی بە بیری نوێ و به‌نه‌خشه و ئامرازی نوێ و به‌به‌رنامه‌یه‌كی زانستی و بەشێوەیەكی سه‌رده‌میانه و نوێگەری زیاتر دەستی بۆ جۆری چارەسەریەكان بردووە، بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە گرفت و ئاریشەكان بەرەو هەڵتەكاندن ببات و لەڕەگەوە دەریان بێنت و ڕۆحێكی تەندروست وەبەر جومگەكانی ژیانی حیزبی بداتەوە و بەگژ هەموو ئەو ناشرینیانەی كە هەندێ كەس دروستیان ئەكات ئەچێتەوە، بۆ ئەوەی خوودی كەسەكە راستە ڕێ بكرێتەوە و سەر راستی ڕێگاكانی نیشان بدات و ئاراستەی راستیەكانی بكات و هێز و گه‌وهه‌ری ڕه‌وایه‌تی زۆر به‌ووردی و چڕه‌وه نیشانی كه‌سی به‌هه‌ڵه‌داچوو نیشانبدات و جۆری دابڕانه‌كانی له‌به‌ر ده‌م بناسێنێ و كاریگه‌ری و مه‌ترسیه‌كانی بۆ روونبكاته‌وه و ڕه‌شه‌بای هه‌ژموونداری به‌ساده‌یی بخاته به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌بازنه‌ی خانه‌واده‌ی بارزانن یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی خانه‌واده‌ن كه له‌باوه‌شی جۆری دابڕانه‌كان ئه‌خولێنه‌وه.
ت-ره‌خنه‌كانم سه‌ره‌تا له‌خانه‌واده‌ی بارزان ده‌ستپێده‌كه‌م.

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی