بایۆسایكۆلۆژیاى "خۆخۆرى"
هه‌ژارى مۆكریانى له فه‌رهه‌نگى هه‌نبانه بۆرینه "خۆخۆرى" به "دوژمنى گه‌ل و قه‌ومى خۆى" پێناسه‌ده‌كات و شیعره‌ك له مه‌لا مارف ده‌هێنێ " كوردیش چ كورده؟ میلله‌تى خۆخۆره پێكه‌وه/بۆ گیان و ماڵى یه‌كترى سمكۆڵ ده‌كه‌ن له خۆڵ". له ماوه‌ى ڕابردوودا جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له په‌یامێكى خۆى بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوایان لێده‌كات كه " واز له‌و خۆخۆرییه" بهێنن و " به یه‌كه‌وه كۆ ببنه‌وه" و " به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان له سه‌روى به‌رژه‌وه‌ندییه به‌رته‌سكه‌كان" دابنێن، و " كۆتایى به‌م دۆخه سیاسییه ناڵه‌باره بهێنن"، و ده‌ست له‌و "ململانێیه بێ ئه‌نجامه هه‌ڵگرن و بگه‌ڕێنه‌وه ڕێگه‌ى ڕاست" و " ئه‌ركى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و ویژدانى" خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، تاوه‌كو له‌و "چه‌قبه‌ستووییه سیاسییه" ڕزگارمان بێ، و بێگومان ئه‌م هه‌ڵوێسته جێگه‌ى تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته‌یه، به‌تایبه‌ت كه ئامانجى سه‌ره‌كیى ئه‌م په‌یامه میلله‌تێكه كه بێگومان زیانمه‌ندى یه‌كه‌م و دوایینى ئه‌و "ململانێیه بێ ئه‌نجامه"یه، و جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له سۆنگه‌ى خه‌مخۆریى خۆیان و په‌رۆشى بۆ دۆخى خه‌ڵكێك كه هیوا و ئاواتیان ئارامى و ئاسووده‌یى كوردستانه، تا له سایه‌ى ئه‌و ئارامییه بتوانن ژیانێكى به‌خته‌وه‌رانه به‌ڕێكه‌ن، و ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه‌ى كه ئامانجى كۆتایى و دوایینى هه‌ر مرۆڤێكه، زانایانى بوارى سایكۆلۆژیا داكۆكى لێوه ده‌كه‌ن، و جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى به په‌یامى خۆى بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌یه‌وێ هانى ئه‌و لایه‌نانه بدات كه به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و "به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا"نه هه‌نگاوێك به‌ره‌و "كۆتاییهێنان به دۆخێكى ناڵه‌بارى سیاسى" بهێنن، كه هه‌موویان تیایدا زیانمه‌ندن.
به‌شێكى زۆرى ئه‌و خۆخۆرییه‌ى هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن، له ڕاستیدا بۆ سروشتى بایۆلۆجیكى گیانه‌وه‌ران و ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ سروشتى جینه‌كان (genes) ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كیى جه‌سته فسیۆلۆجییه‌كه‌ى مرۆڤه، و وه‌ك پرۆفیسۆر دكتۆر حێسام نۆزه‌رى، زاناى بایۆلۆجى له زانكۆكانى فره‌نسا و تایوان، ئاماژه‌ى پێده‌دات كه جه‌سته‌ى بایۆلۆجیى مرۆڤه‌كان له 24000 جین پێكدێت و له‌و به‌ینه‌دا DNA كه له ناخى ئه‌و جیناته‌دا هه‌ن و وه‌ك بۆماوه‌یى له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كیتر بۆمان گوازراونه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه DNA وه‌ك میراتگرێكه كه له ماوه‌ى 3 ملیار و 850 ملیۆن ساڵى كه ژیان له‌م جیهانه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه گۆڕ‌انى مه‌زنى به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام یه‌ك خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیى خۆى پاراستووه و ئه‌ویش ئه‌وه، وه‌ك زانایانى مه‌زنى بایۆلۆجى، ریچارد داوكینز، له توێژینه‌وه‌كانى خۆیدا بۆى ده‌ركه‌تووه كه جینه‌كان خه‌سڵه‌تێكى خۆپه‌رستانه‌ى هه‌یه و به سروشت وایه كه حه‌ز ده‌كات هه‌ر چى شت و ماده‌ى ژیانى له ده‌وروبه‌رى خۆى ته‌نها و ته‌نها بۆ خۆى بێ و به‌ر له هه‌ر كه‌س و زیاتر له هه‌ر كه‌س و ته‌نانه‌ت نزیكترین كه‌سانیش، حه‌ز ده‌كات ته‌نها و ته‌نها بیر له خۆى بكات و ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنى خۆى. ئه‌م خه‌سڵه‌ته بایۆلۆجییه ئه‌و كات زیاتر بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێ كه ڕووداو و كاره‌ساته‌كاندا، هه‌ر كه‌س ته‌نها بیر له ڕزگاركردنى خۆى ده‌كات یان ته‌نها بیر له‌وه ده‌كات كه خوارده‌مه‌نى و پێداویستییه‌كانى وه‌ك ئاو، به‌ر له هه‌ر كه‌س و خزم و دۆست و ئه‌ندامێكى خێزانى خۆیشى، بۆ خۆى به‌ده‌ست بهێنێ. ئه‌و خه‌سڵه‌ته سنوورى خۆى فراوانتر كردووه و له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌شدا گۆڕاوه بۆ خه‌سڵه‌تێكى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆپه‌رستانه و ته‌نها بیركردنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیى خۆى و كه‌س و لایه‌ن و حزبێك و ده‌وروبه‌رییه‌كانى خۆى، هه‌مان ئه‌و شته‌ى كه له ئاكامدا، وه‌ك جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى به جۆرێك له "خۆخۆرى" وه‌سفى ده‌كات، كه ده‌كرێ تاكى بێ یان به‌كۆمه‌ڵ.
ئه‌و خه‌سڵه‌ته به‌شێكه له‌و ئالیه‌ته بایۆلۆژییه‌ى كه له ماوه‌ى 520 ملیۆن ساڵه‌ى گۆڕانكارییه فسیۆلۆجییه‌كانى مێشكدا، وه‌ك پسپۆرانى بایۆلۆجى ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن، ڕوویداوه تاوه‌كو مێشك بتوانێ له ڕێگه‌ى كۆنترۆڵكردنى ئه‌م سیفه‌ت و خه‌سڵه‌ته مان و به‌رده‌وامیى ژیانى گیانه‌وه‌ر مسۆگه‌ر و گه‌ره‌نتى بكات، و ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێت كه ئه‌و خه‌سڵه‌ته به‌رهه‌مى یاساكانى نێوخۆیى جه‌سته‌یى گیانه‌وه‌ر و مرۆڤه، وه‌ك شاهى زانایان، چارلز داروین، له تیۆریى سایكۆلۆژیاى په‌ره‌سه‌ندنیى (Evolutionary Psychology) باسى لێوه ده‌كات و به یه‌كێك له خۆگونجاندنه بایۆلۆجى و سایكۆلۆژییه‌كانى مرۆڤ و گیانه‌وه‌ان هه‌ژمارى بكات.
ئه‌وه‌یه كه ده‌بینین ئه‌و خه‌سڵه‌ته له سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیش ڕه‌فتارى خۆپه‌رستانه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه، كه زۆرجار خۆى له له‌پێشترزانینى "به‌رژه‌وه‌ندییه به‌رته‌سك" و بچووك و حزبییه‌كاندا ده‌بینێ، كه دواجار ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه به سه‌ر "به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا و نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان"دا زاڵ ده‌بێ، و له ئه‌گه‌رى پێداگرى و به‌خۆدانه‌چوونه‌وه‌ى كه‌س و لایه‌نه‌كه ده‌بێته هۆكارى زۆر ڕه‌فتارى خۆپه‌رستانه، و له‌وانه‌شه هاتنه‌كایه‌ى دۆخى ناڵه‌بارى سیاسى و ململانێیه‌كى بێ كۆتا و بێ ئه‌نجام، و دواتریش "چه‌قبه‌ستوویى سیاسى" و كۆمه‌ڵایه‌تى، و پشتكردن له "ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یى و ویژدانى و نیشتمانى" خۆیان، كه به‌شێكه له‌و خۆپه‌رستییه‌ى كه جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى به "خۆخۆرى" وه‌سفى ده‌كات، و وه‌ك گۆتمان دوا جار زیانمه‌ندى یه‌كه‌مین و دوایینى میلله‌ت و هاونیشتمانیانن، كه جۆرێك له ماندووبوون و بێ هیوایى و بێزارى و دڵشكان دایانده‌گرێ و له پرۆسه‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى دووریان ده‌كات، و ئه‌و ڕه‌فتاریان كاریگه‌ریى نه‌رێنى و خراپى به سه‌ر به‌شداریى سیاسی‌یان له پرۆسه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات و ده‌بێته مه‌ه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر داهاتووى كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانى، و ڕه‌وایه‌تى و شه‌رعیه‌تى دامه‌زراوه و ده‌زگا سیاسییه‌كانى وه‌ك په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى لاوازیى پێگه‌ى هه‌رێم له نێو خۆ، و عێراقى فیدرال، و ناوچه‌كه‌ش. ئه‌و خۆگونجاندنه بایۆلۆجییه له جیهانى گیانه‌وه‌راندا واتا و ڕامانى جیاوازى خۆى هه‌یه و ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ سروشتى ژیانیان، به‌ڵام ئایا سه‌باره‌ت به مرۆڤه‌كانیش هه‌مان یاسا و ڕێسایانه ده‌توانن ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسییه‌كه‌ى مسۆگه‌ر و گه‌ره‌نتى بكه‌ن، له كاتێكدا كه مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكى به شێوه‌یه‌كى بایۆلۆجى به‌كۆمه‌ڵبوونه‌كه‌ى به‌شێكه له گه‌ره‌نتیكارى هه‌ندێ خه‌سڵه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تیى دیكه‌ى وه‌ك هاوسۆزى كه ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ى گه‌ره‌نتى ده‌كات؟ ئه‌گه‌رچى مرۆڤ زۆرێك له خه‌سڵه‌ته بایۆلۆجییه‌كان له‌گه‌ڵ گیانه‌وه‌راندا یه‌كده‌گرن و هاوشێوه‌ن به‌ڵام مرۆڤ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ گیانه‌وه‌رانى دیكه ته‌نانه‌ت نزیكترین ئامۆزاكانى خۆى وه‌ك شه‌مپانزێ، مه‌یموون، بونابۆییه‌كانیش جیاوازییه‌كى به‌رچاوى په‌یدا كردووه، كه خۆى له گه‌شه‌ى مێشكی‌دا ده‌بینێ.
له میانه‌ى گۆڕانكارییه‌كانى پێنج ملیۆن ساڵه‌ى دواییدا كه مرۆڤ گۆڕانێكى مه‌زنى به خۆیه‌وه بینیوه له زۆر رووه و به‌تایبه‌ت له لایه‌ن مێشكى خۆیه‌وه گۆڕانێكى به‌رچاوى به خۆیه‌وه بینیوه كه له گیانه‌وه‌رانى دیكه‌دا هاوشێوه‌ى نه‌بووه و ئه‌م گۆڕانه مه‌زنه خۆى له گه‌شه‌ى مێشكی‌دا ده‌بینێ به‌تایبه‌ت له دیوى نێوچاوانه‌پل (Frontal lobe) دا، هاوشێوه‌ى له گیانه‌وه‌رانى دیكه و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى كه له هه‌موویان زیاتر له مرۆڤه‌وه نزیكن نابینرێ. نێوچاوانه‌پل له مێشكى مرۆڤدا ئه‌وه‌نده گه‌شه‌سه‌ندووه كه هه‌ندێ توانایى به مرۆڤ به‌خشیوه كه مرۆڤه‌كان له گیانه‌وه‌رانى دیكه جیا ده‌كات، و یه‌كێك له‌و جیاوازییانه، كه له ڕاستیدا وه‌رچه‌رخانێكى بایۆلۆجییه توانایى و پۆتانسیێل (potential)ى بیركردنه‌وه و عه‌قڵه، كه له شوێنه جیاجیاكانى پێشه‌وه‌ى مێشكدا كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و كارى گرنگ ئه‌نجام ده‌دات، كه له گیانه‌وه‌رانى دیكه‌دا نابینرێت، و یه‌كێك له نموونه‌كانیشى، جیاواز له ملیۆنان گیانه‌وه‌رى دیكه‌ى ئه‌م جیهانه، چ ئه‌وانه‌ى له ڕابردوودا ژیاون و له‌نێوچوونه و چ ئه‌وانه‌ى كه ئێستا هه‌ن و به‌رده‌وامن له سه‌ر مانه‌وه‌ى خۆیان ته‌نها مرۆڤه كه هه‌ست ده‌كات و ده‌زانێ كێیه و له چییه‌وه دروست بووه و چى به سه‌ر دێت و چۆن ده‌ژیت و ... هتد، له كاتێكدا كه گیانه‌وه‌رانى دیكه ئه‌و ئاگاهییه سایكۆلۆژییه‌یان له باره‌ى خۆیانه‌وه نیه كه مرۆڤ هه‌یه‌تى و به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر ڕه‌فتار و بیركردنه‌وه‌ى، و هه‌ڵسوكه‌وتكردنى له‌گه‌ڵ خودى خۆى و كه‌سانى ده‌وروبه‌رى و ژینگه‌ى فیزیكى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیى خۆى. ته‌نها مرۆڤه كه ده‌توانێ له ڕابردوو، ئێستا و داهاتووى خۆى تێبگات و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بكات و له سایه‌ى ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ى خۆى هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى خۆى ڕێكبخات. ته‌نها مرۆڤه كه ده‌توانێ له‌وه تێبگات كه چین ئه‌و شت و كار و ڕه‌فتارانه‌ى كه زیانى پێده‌گه‌یه‌نن و چین ئه‌و كار و ڕه‌فتارانه‌ى كه تام و چێژى پێده‌به‌خشن و شادى ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه زیگمۆند فرۆید، وه‌ك ئیلهامێك له بیروباوه‌ره‌كانى داروین، له تیۆریى ڕه‌مه‌كه‌كانى خۆیدا باسى لێوه ده‌كات، و تام و چێژ، و له به‌رامبه‌ریدا ژان و ئێش و ئازارى وه‌ك دوو پاڵده‌رى سه‌ره‌كیى ژیانى مرۆڤ ( ته‌نانه‌ت گیانه‌وه‌رانیش) هه‌ژمار كردووه، به‌ڵام لێره‌دا جارێكى دیكه بابه‌تى ئه‌قڵ و ئاگاهى دێته نێو بابه‌ته‌كه‌وه. له ئا‌لبێرت ئه‌نیشتاین، زاناى مه‌زنى فیزیكیان پرسى ئایا بڕوات به خودا هه‌یه؟ وه‌ڵامیدایه‌وه كه " بڕوام به‌و خودایه هه‌یه كه سپینۆزا بڕواى پێیه‌تى"، و له فه‌لسه‌فه‌ى سپینۆزادا خودا و سروشت یه‌كن، و ئه‌و فه‌یله‌سوفه مه‌زنه‌ى هۆڵه‌ندى، له‌گه‌ڵ پێداگرى له سه‌ر ڕۆڵى چاره‌نووسسازى سروشت له دروستكردنى گیانه‌وه‌ران و مرۆڤدا، پێیوایه كه یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانى ژیانى مرۆڤ به‌ستنه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیانى مرۆڤه به سروشته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا داكۆكى له‌وه ده‌كات كه هه‌موو ئه‌و ڕه‌فتار و لایه‌نانه‌ى ژیانى مرۆڤ په‌یوه‌ست و گرێدراوى لایه‌نێكى گرنگى دیكه‌ن كه به بڕواى سپینۆزا بریتییه له " عه‌قڵ و عه‌قڵانیه‌ت". ته‌نانه‌ت سپینۆزا پێیوایه دادپه‌روه‌رى، مافى مرۆڤ، یه‌كسانى، ئازادى، سه‌قامگیریى وڵات، ده‌سه‌ڵات، دیمۆكراسیه‌ت، هه‌موویان په‌یوه‌ستن به به‌كارهێنانى ئه‌قڵ و ئه‌قڵانیه‌ت، چونكه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م دوو لایه‌نه، وه‌ك دوو دیاریى سروشت، ژیانێكى ئازاد و پڕ له ئاسایش و ئارامى مسۆگه‌ر ده‌كات، و به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر بڕیارێكى ناعه‌قڵانى هه‌موو ئه‌و ئامانجانه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
لێره‌دا جارێكى دیكه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بابه‌تى په‌یامه‌كه‌ى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، كه ده‌رده‌كه‌وێ كه پشتكردن له بنه‌ماكانى ئه‌قڵ و عه‌قلانیه‌ت دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له ئه‌خلاق و ئاراسته‌یه‌كه به‌ره‌و ئاقارێك كه جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى به ناوى "خۆخۆرى" ناوزه‌دى ده‌كات، كه جگه له‌وه‌ى كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ڕه‌فتارێكى ئاست نزمى بایۆلۆجى، كه نه‌ك ته‌نها هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ڕێگه‌ى نادروست، به‌ڵكو به‌ره‌و هه‌ڵدێرێكمان ده‌بات كه نه‌ك ته‌نها به"چه‌قبه‌ستوویى سیاسى" و كۆمه‌ڵایه‌تى ته‌واو ده‌بێ، به‌ڵكو ئه‌و په‌ڕى مه‌ترسییه بۆ سه‌ر پێگه‌ى سیاسیى كوردستان له ناوچه‌یه‌ك كه كوردستان به كۆمه‌ڵێك ڕكابه‌ر به‌ڵكو نه‌یار و ناحه‌زه‌وه ده‌وره دراوه و هه‌موویان وه‌ك بازى لاشه‌خۆر وان تاوه‌كو هه‌رێمى كوردستان له په‌لۆپۆ بكه‌وێت تا به‌ر ببنه گیانى و گۆشته‌كه‌ى بخۆن. جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى لایه‌نه سیاسییه‌كان هانده‌دات كه بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى كوردستان بكه‌ن و ئه‌مه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌قڵ و بیركردنه‌وه، وه‌ك ئامرازێك كه ده‌توانێ ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه "خۆخۆرى" ده‌كه‌ن " بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێگه ڕاست" و دروست كه هه‌مان ڕێگه‌ى هه‌ستكردنه به به‌رپرسیاره‌تى ئه‌خلاقى به‌رامبه‌ر به‌م كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى كه له سایه‌ى قاره‌مانه‌تى هزاران پێشمه‌رگه و خوێنى هزاران شه‌هید هاتوونه‌ته‌دى. ئه‌و بانگه‌وازه هاندانێكه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ى "خۆخۆرى" ده‌كه‌ن و هێشتان به‌دواى ڕه‌مه‌كه بایۆلۆجییه خۆپه‌رستانه‌ى خۆیاندا هه‌نگاو ده‌نێن و چركه ساتێكیش بیر له وه‌لانانى ئه‌و خۆخۆرییه ناكه‌ن و نابینن كه به هۆیه‌وه خه‌ڵكى له چ دۆخێكى سه‌ختدا ده‌ژین، كه ده‌بێ ملكه‌چى بۆ هێزى ڕه‌مه‌كه خۆپه‌رسته‌كانى خۆڕسكیى جینه‌كانیان بن، كه‌مێكیش گوێڕایه‌ڵى ویژدان و عه‌قڵى خۆیان بن، تاوه‌كو كار له كار نه‌ته‌رازاوه "بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست"، و خوێندنه‌وه‌ى ڕاستییه‌كان له ژێر مایكرۆسكۆپى واقیع و هه‌لومه‌رجه هه‌نۆكه‌ییه‌كان له ناوچه‌یه‌ك كه به گۆڕانكاریى ڕیشه‌ییدا تێپه‌ڕ ده‌بێ.
ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه جارێكى ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دیدگه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى جه‌برگه‌رایى (determinism)ى بارۆخ سپینۆزا، كه پێیوایه ڕووداوه‌كان، له ڕابردووه تاوه‌كو ئێستا و تا داهاتوو، وه‌ك ئه‌ڵقه‌ى زنجیر به یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و هه‌ر ڕه‌فتارێك كه مرۆڤ پێى هه‌ڵده‌ستێ، وه‌كچۆن به‌رهه‌مى ڕووداوه‌كانى پێش خۆیه‌تى به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش ئه‌م ڕه‌فتاره ده‌بێته هۆكارى ڕه‌فتارى دواى خۆى و كاریگه‌ریى به سه‌ر ڕێڕه‌وه‌ى ڕه‌فتاره‌كانى داهاتوومان ده‌كات. به‌شێك له‌و ڕه‌فتاره خۆخۆرییه‌كانى هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن پاشخانى ڕابردوویان هه‌یه و به‌رهه‌مى عه‌قڵیه‌تى خۆخۆرانه‌ى ڕابردوون، و به هه‌مان ئاراسته‌دا هاتوون و گه‌یشتوونه‌ته قۆناغى ئێستا، و خه‌ریكه كاریگه‌رییه‌كى زۆر نه‌رێنى ده‌كه‌نه سه‌ر داهاتووى میلله‌ته‌كه‌مان. ئه‌مانه به‌رهه‌مى شانس و به‌خت نین، وه‌ك سپینۆزا بڕواى وایه و پێیوایه ئێمه لاوازین له خوێندنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان به شێوه‌یه‌كى ڕاست و دروست و لێى تێناگه‌ین. نه‌خوێندنه‌وه‌ى دروست و ڕاستى ڕووداو و بابه‌ت و هه‌ڵوێست و هه‌لومه‌رجه‌كان له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه له ڕابردوو چه‌نده‌ها كاره‌ساتى لێكه‌تووه‌ته‌وه و جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى پێیوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆخۆرییه له سه‌ر هه‌مان ڕێچكه و بیركردنه‌وه و گوێڕایه‌ڵیى ڕه‌مه‌كه‌كان هه‌نگاو بنرێن، كاریگه‌رى به سه‌ر كۆى پرۆسه‌ى ژیانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى كوردستانیان ده‌بێ، و هه‌مان ئه‌و كاره‌ساتانه به شێواز و جۆر و ناوێكى دیكه دووباره ده‌بنه‌وه. به‌خۆداچوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ى هه‌لومه‌رجه‌كان و واقیعییانه بیركردنه‌وه له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه باشترین ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى مێژوو بگیرێ، و له ژێر كاریگه‌رى تووندى ڕه‌مه‌كه‌كان ده‌رچوون ده‌توانێ ڕێگه له‌به‌رده‌میان ڕوونتر بكات تا بتوانن باشتر و جوانتر شته‌كان و ڕووداوه‌كان ببینن و له سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و دیتنه نوێیه بیر له‌وه بكه‌ن كه ده‌توانن به گۆڕینى خۆیان داهاتوویه‌كى باشتر و جوانتر بۆ خۆیان و كوردستانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن كه چیتر دوژمنان له گۆڕه‌پانى سیاسى-كۆمه‌ڵایه‌تیى كوردستان به ویست و كه‌یفى خۆیان ته‌راتین بكه‌ن و به كه‌یفى خۆیان ڕێڕه‌وه‌ى ژیانى میلله‌تێك، كه تینوى ئازادى و شكۆ و كه‌رامه‌ت و به‌خته‌وه‌رییه، تێك بده‌ن و بشێوێنن و بگۆڕن.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*