سەرۆکى حکوومەت و دیدگاییەکى قووڵ بۆ داهاتووى کوردستانێکى بەهێزتروگەشەندووتر
ئاشکرایە ، ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراست بە گۆڕانکارى ڕیشەیی لەڕووى سیاسى ،سەربازى وئابوورییەوە هەنگاوی ناوە ، لەو نێوەدا هەرێمى کوردستانیش وەک قەوارەیەکى یاسایی ودەستوورى لە نێو جەرگەى ئەم پێشهاتە نوێیانەدا پێوستى بە دیدگا و بۆچوونێکى نوێ هەیە بۆ زیاتر بەهێزکردنى سیستەمى حکوومڕانى و پرۆسەى بونیاتنانى دەوڵەت و خزمەتگوزارى و گەشەسەندن وپێشکەوتنى زیاتر بۆ گەل و نیشتیماکەیدا ، هەر بۆیە وەک دەبینن ، سیاسەت و بەڕێوەبردنى مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان لە قۆناغى ئێستادا دانانى بناغەیەکى پتەو وبەهێز بۆ زیاتر گەشەپێکردنى بوارەکانى ئابوورى،کشتوکاڵ و وزە و سەرمایەگوازرى لەرووى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسییەوە
هەر بۆیە، مەسروور بارزانى ، بە متمانەبەخۆبوون و ئیرادەیەکى بەهێز و بیروباوەرێکى قووڵەوە دەروانێتە ئایندەى کوردستان و بەدڵنییاییەوە پێشکەوتنى کوردستان لە هەموو بوارەکاندا پێوستى بەکەسایەتیی وردبنین و ژیر و ئاگا هەیە لەڕووى بەڕێوەبردن و سیاسییەوە ، لەو ڕووەوە هەموو تواناکانى خستۆگەڕ بۆ ئەوەى کوردستان لەڕووى پێشکەوتن وگەشەسەندن بگەێنێتە ئاستێکى پێشکەوتوو هەڵبەت بەڕێگەى بەرنامە و پلانى وردن و ستراتیژییەوە ، وەک چۆن لەماوەى چەند ساڵى کابینەى نۆیەم ، وێراى هەموو ئاستەنگەکان کوردستان گەیشتە چ قۆناغێکى گەشەسەندوو
سەرۆکى حکوومەتى کوردستان لە بوارى وزەى نەوت و گاز
سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، هەنگاوەکانى لە بوارى وزەدا ،وایکردووە سەرنجى وڵاتانى ناوچەکە و جیهان بۆ لایی خۆیدا رابکێشێت ، بەتایبەت پشت بەستنى بەسەرچاوەکانى وزە لە ڕ,وى سرۆشتى وەک وزەى رۆژ و وزەى با ، ئەمەش تەنها لە چوارچێوەى بەدەستهێنانى داهات نییە ،بەڵکو بۆ فەراهەمکردنى ئاسایشى وزە و پشت بە خۆبەستن و ژینگەیەکى خاوێنە بۆ کوردستان
سەرمایە گوزارى لەبوارى ئابوورى و وەبەرهێنان لە کوردستان
هەوڵەکانى مەسروور بارزانى، سیاسەتى حکوومەتى کوردستان لە پێناو فەراهەمکردنى ژینگەیەکى گونجاو بۆ راکێشانى سەرنجى سەرمایەدارانى نێودەوڵەتى و ناوچەکە و هاندانى کۆمپانیاکانیانە بۆ هاتنیان بۆ نێو بازارەکانى کوردستان و ئەمەس لەڕێگەى سیاسەت و یاساییەکى ئابوورى نوێ و ئینجا ئاسانکاریش بۆ وەبەرهێنەران، پاراستنى مافە بازرگانییەکان لە سەر بنەمایەکى روون و دادپەوەرى ، هەروەها بوژاندنەوەى کەرتى ئابوورى کوردستان کە بەشێکى گرنگى ستراتیژىییە بەتایبەتى کەرتى تایبەت و دروستکردن و ڕەخساندنى هەڵى کار و پرۆژەى بچووک و مانناوەند ،چنکە گەشەى ئابوورى تەنها زیادبوونى داهات نییە ، بەڵکو بەرزکردنەوە ئاستى خزمەتکردن و خزمەتگوازرى بۆ هاووڵاتیان دەستنیشان دەکرێت
حکوومەتى کوردستان لەبوارى خزمەتگوزارى و چاکسازى ئیداریی ودارایی و متمانە
هەر لەسەرتاى دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەمەوە بە ئێستاشەوە ، ئامانج وستراتیژى سەەرکى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، دروستکردنى متمانە بووە لە نێوان حکوومەت و خەڵکى کوردستان ئەویش بەڕێگەى دابینکردنى خزمەتکردنێکى دادپەروەرانە و بەڕێگەى بەکارهێنانى تەکنۆلۆژیا و بە دیجیتاڵکردنى گشت دامەزراوەکانى حکوومەت کە دەتوانین بڵێن بە یەکێک لە هەنگاوە هەر گرنگەکان بووە لە کەمکردنەوەى ڕۆتین و دروستکردنى متمانەى بەهێز لە نێوان حکوومەتى کوردستان و خەڵک
سەرۆکى حکوومەتى کوردستان وگرنگیدان بە دیپلۆماسیى وپەیوەندییەکان
یەکێک لە هەنگاوە هەرە ستراتیژى و گرنگەکانى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، گرنگیدان بووە بە دیپلۆماسى و پەیوەندییەکان ،چونکە لە دوونیایی ئەمڕۆدا ، پەیوەندییەکان هۆکارێکى سەرەکییە بۆ بەهێزبوونى سەقامگیرى و دڵنییایی.لەڕووەوە هەرێمى کوردستان هەوڵیداوە تا بەڕێگەى توانا دیپلۆماسییەکانەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەهێزتر بکات ،بەتایبەت لەبوارەکانى وزە ، تەکنۆلۆژیا، بازرگانى و وزە و گەشەپێدان
بەدڵنییاییەوە ،ئەم دیدگا و سیاسەت و بەرێوەبردنە لۆژیکانەیە وایکردووە کوردستان ببێتە قەوارە و دوورگەیەکى سەقامگیر لە سەر ئاستى ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیدا ؛ هەرێمى کوردستانێک کە بتوانێت پشت بە هێزوتواناکانى خۆى ببەستێت و لەهەمانکاتیشدا ببێتە هاوبەشێکى متمانەپێکراو بۆ جیهان ،بەدڵنییاییەوە سەرکەوتنى هەموو ئەم پرۆژانەش بەندە بە هاوکارى نێوان و حکومەتى کوردستان وهاووڵاتیان کوردستان و کەرتى تایبەت ، چونکە گەشەپێدان ئەرک وبەرپرسیاریەتى هاوبەش وداهاتووى کوردستان بە تەبایی و بەپلان و ستراتیژى درێژخایەن بونیات دەنرێت .

رێبوار حەمەلاو شوانی