چۆنیەتی هەڵبژاردنی بۆنی عەتر بۆ ماڵەكەت
بۆ هەڵبژاردنی باشترین بۆن بۆ ماڵەكەت، پێویستە ئەم خاڵانە ڕەچاو بكەیت:
1- ژوورەكان: گرنگە بیر لەوە بكەیتەوە كە ژوورەكە بۆ چی بەكار دێت، بۆ نموونە بۆنی لافێندەر نموونەییە بۆ حەوانەوە لە ژووری نووستندا، لە كاتێكدا چێشتخانە پێویستی بە بۆنێكی فرێش و تازە هەیە وەك گیای سرووشتی.
2- بیرەوەرییە كەسییەكان: بۆنی خۆش ڕێگەیەكی تایبەتی هەیە بۆ بیرەوەرییەكان. بۆیە بۆنێك هەڵبژێرە كە كاتە خۆشەكانت بیر بخاتەوە، یان گوزارشت لە ئەزموونێكی خۆشی ڕابردووت بكات.
3-خەستیی بۆنەكە: هەندێك كەس حەزیان بە بۆنی توند و بەهێز هەیە، هەندێكی دیكەیش بۆنی سووك و نادیاریان پێ باشترە. بۆیە لە كاتی هەڵبژاردندا هەمیشە هێزی بۆنەكە لەبەرچاو بگرە.
چەند جار پێویستە بۆنی ماڵەكەم نوێ بكەمەوە؟
بەپێی ئەو هۆكارەی بەكاری دەهێنیت ڕەنگە هەر چەند ڕۆژ جارێك یان هەفتەی جارێك پێویستت بە نوێكردنەوەی بۆنەكە هەبێت، هەمیشە دڵنیابەرەوە كە بۆنەكە بە نەرمی بمێنێتەوە و زۆر توند و بێزاركەر نەبێت.
بۆنە باوەكان: ڤانێلا، ترشەمەنییەكان، ئۆكالیپتۆس، زەهرەتولنار (گوڵە پرتەقاڵ)، دارچین.
