کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە پێشنیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وتووێژ

کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە پێشنیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وتووێژ

 

 

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا تەنها ڕێککەوتنێک قبوڵ دەکات کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە و جیهان بکات و لە ڕێگەی میدیاوە دانوستان ناکات.

وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە هێڵە سوورەکانی واشنتۆن بە ڕوونی دیاری کراوە و هەر بڕیارێک لەسەر هەر ڕێککەوتنێک لەسەر ئەو بنەمایە دەدرێت.

دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ ڕاوێژکارەکانیدا پێداچوونەوەی بەو پێشنیازە کرد کە ئێران پێشکەشی کردبوو. کاربەدەستانی ئەمریکا دەڵێن کە پێکهاتەی حوکمڕانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگەی بە دانوستانکاران نەداوە کە ئیمتیازات سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی  بکەن.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، لە هەلومەرجێکی لەو جۆرەدا، گۆڕانکاری لە هەڵوێستی تاراندا بەبێ گوشاری زیاتر بەدوور دەزانرێت.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top