هەرێمی کوردستان ئەقڵێتی شۆڤێنی عێراقی
هەرێمی کوردستان چۆن متمانە بەعێراق دەکات، دوای ئەوەی ئەندام پەرلەمان و وەزیرەکانی پارتی عێراقیان جێهێشت و گەڕانەوە کوردستان ئەمە ئەومان بۆ دەردەخات کە بەڵێ عێراق وڵاتێکی تاک لایەنە و خاوەنی بەرنامە و ئەقڵێتی شۆڤینی و هەر لەسەر ئەو بنەما هەڵسوکەوت دەکات، ئەوەش لەلای پارتی قبوڵکراو نییە.
مەرجی پارتی دیموکراتی کوردستان دیارە و ڕوونە ئەوش ئەمانەن (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) بەڵام دیارە شۆڤێنیەکان ئەمانەیان پێ قبوڵ نەبوو بۆیە سەرکردایەتی کورد بەتایبەتی پارتی ئەمەی ڕەتکردەوە، بۆیە بڕیاریدا لە پەرلەمان و وەزارەتەکانی عێراق بکشێتەوە تا لەسەر ئەو بنەمایەنە ڕیکەوتن دێتە بەرهەم ناکرێت پارتی خاوەن یەک ملیون دەنگدەری هەبێت قورسایی خۆی هەبێت لەناوچەکە بەشێوەیەکی تر سەیر بکرێت.
پارتی بڕیار لە چارەنووسی کورد دەدات نەوەک چەند لایەنێک بەدەنگی ساختە سندقی دەنگدانیان پڕ کردۆتەوە بۆیە پارتی خۆی خاونی کێشەی کوردە بڕیار لای پارتییە، چونکە پارتی توانیویەتی لەسەر ئاستی عێراق دەنگی بێ ڕکابەر بەدەست بهێنێت و هەموو عێراق دەزانێت گەورەترین حزبە لەسەر ئاستی عێراق.
بۆیە عێراق دەبێت خۆی یەک لای بکاتەوە ئەگەر خۆی یەک لای نەکاتەوە پارتی پێویست ناکات جارێکی ت بگەڕێتەوە بۆ عێراقێکی شۆڤینی، بۆیە چیتر نابێت پارتی لە دەسەڵاتدارانی عێراقی قبوڵ بکات تەنها ڕێگە چارە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکایە بێنە نێوەند گیری ئەگەر نا با پارتی بای بای لەعێراق بکات و جەماوەری کوردستانیش بۆیان ڕوون بکرێتەوە ئەگەرنا سازان و هاوبەشی هاوسەنگی لای سەرۆک و ڕابەرمان وەک ڕێنمایی لەسەری بەردەوام دەبین.

نەجمەدین محەمەد قەراجی