تێكەڵە سرووشتییەكانی خورما بۆ جوانی
1-ماسكی خورما و هەنگوین بۆ گەشانەوەی خێرا: دوو دەنك خورما لە ئاوی گەرمدا نەرم بكەرەوە، بیهاڕە و كەوچكێكی بچووك هەنگوینی سرووشتیی تێ بكە. تێكەڵەكە بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خولەك لەسەر دەموچاوت دابنێ، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
2- ماسكی خورما و ماست بۆ سپیكردنەوە و نەرمی: بۆ نەرمكردنی پێست و باشتركردنی پێكهاتەكەی، دوو دەنك خورمای هاڕاو لەگەڵ كەوچكێكی گەورە ماست تێكەڵ بكە.
3- ماسكی خورما و زەیتی بادەم بۆ قژ: دوو دەنك خورمای هاڕاو لەگەڵ كەوچكێك زەیتی گەرمكراوی بادەم تێكەڵ بكە، پێش شۆردن تێكەڵەكە بدە لە بێخی سەر و تاڵەكانی قژت بۆ ماوەی ٣٠ خولەك جێی بهێڵە.
4- خورمای سپی كراو و زەیتی زەیتون: خورمای هاڕاو لەگەڵ چەند دڵۆپێك زەیتی زەیتون تێكەڵ بكە و بە هێمنی و بە شێوەی بازنەیی لە پێستت بماڵە. ئەمەش یارمەتی لابردنی خانە مردووەكان دەدات بە شێوازێكی سرووشتی و نەرم.
