چۆن ژینگەی کوردستان بپارێزین

چۆن ژینگەی کوردستان بپارێزین

 

زۆر جار ئەگەر لە شوێنێکی دوور بیت لە کوردستان نەبیت کاتێک دەگەڕیێتەوە کوردستان زۆر دڵخۆش دەبیت کە دەگەڕیتەوە باوشی نیشتمان باوەش بە ئازیزان دەکەیت دوست و خۆشەویستان دەبینی حەز دەکەیت جاریکی تر کوردستان جێنەهێلیت چونکە بەردەوام هەست بە بەختەوەریکی زۆر دەکەیت بەردەوام دڵخۆش و
شادمانی بەتایبەتی کاتێک لە فرۆکەخانە دادەبەزی ئەوکات دەبینی چەند بەختیارو دڵخۆشی کاتێک خزم کەس و ئاشنات دەوەرەت لێ دەدەن پێشوازی بێ وێنەت لێ دەکەن ئەو کات دەزانی چەند دڵخۆشی سەرەڕای هەموو ئەمانەش سەیری سروشتی جوانی شارەکەت ئاو هەوای دڵڕفێنی چیاو دڵڕفێنی تاڤگەو ئاوی سازگاری ئەو کوردستانە وات لێ دەکات زیتر هۆگری شارەکەت بیت کاتێک دەبینی بۆ ماوەیکی کەم کوردستان وەک ئەوروپا و ئەمریکا پێشکەوتنێکێ بەرچاوی بە خۆ بینیوە هەرلە تاوەری بەرز گەورەو ڤیلاو مارکیت و شەقامی یەکتر بڕو چەندین تونێکی نایاب کە ئێمە مانان بە خەونیش ئەوەمان نەدەدیت کەچی حکومەتی کوردستان سەرەڕای بوونی قەیرانی دارایی ئەو پێشکەوتنەی لە کوردستان تومار کرد کەخەونی هەموو کوردێک بوو شانازی پێوە بکات بە پێشکەوتنە گەورەی تۆماری کرد کە پڕە لە جوانی و ڕازاوەی چیا بەرزە کەشەکانی کوردشتان لەدامینی تاڤگەو ڕووبارەکانی کوردستان کە بەردەوام لە هەموو شوێنێکی ئەم کوردستانە و دەرەوەی ووڵات سەردانی دەکەن وەک گەشتیاری و حەسانەوە ماندوو بوونی پشووی هەفتەیەک لەدیمەن جوانانەی هەڵمژینی هەوای کوردستان كه کە دەبێتە ئارامی خۆت و خانە وادەکەت ئەوەش بەرهەمی ئاسایش و ئارامی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ژێر سایەی خوێنی هەزاران شەهید و ماندوبوون و شەونخونی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانە بونە هۆکارێک بۆ لەناو بردنی پیلانەکانی دوژمنی هەرێمی کوردستان بەڵام ئەو هەموو جوانی و پڕ بایەخەی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستانی فەراهەم کردووە بەڵام خۆمان و گەشتیارانیش بە هیچ شێوەیەک هاوکاری دەزگا پەیوەندیدارەکان ناکەن بۆ پاراستنی ژینکەی کوردستان کاتێک لە شوێنێک کات بەسەر دەبەیت بۆچی شوێنەکەی خۆت پاک ناکەیتەوە شوێنەکە بە پاکی بەجێ بهێڵە چونکە هەموو کەسێک چێژ لە شوێنی جوان و ڕازاوە وەردەگرێت نابێت بوتڵی پلاستێکی ئاو و پاشماوەی جگەرەو خۆڵ و خاشاک زەوی ناوچەیەکی گەشتیاری پیس بێت نابێت بهێڵین ئەو هەموو جوانیەی سوشتی خودایی پڕ بکەین لە خۆڵ و خاشاک و پیسی و پاشماوەی جگەرە و پلاستیکی ئاو . کە جێگای داخە ئەو دیمەنانە تەواوی ژینگەی ناشیرین دەکات وا پیویست دەکات ڕێنمایی ڕۆشنبیرکردن خەڵک هەبێت بۆ پاک ڕاگرتنی سەیرانکاکان لە چون و هاتنیان بێ به بەش نەبن لە ڕێنمایەکان نابێت چاومان لەوەبێت کێ پاکی دەکاتەوە یان پاسەوان بێت پێویستە هەرکەس خۆی بەر پرس بێت لە ژینگە پارێزی کوردستان پێویست ناکات تەنەکەی زبڵ و خاشاک دابنیێن بۆ پاکو خاوێنی ئەو شوێنانە چونکە سیمایەکی ناشیرین دروست دەکات پێویستە خۆمان چاودێرو ئەرکی پاک ڕاگرتنی بکەوێتە ئەستۆی خۆمان لە جیاتی حکومەت کارەکان بەڕێوەببەین ئەرکی دەوڵەت نییە ، هەرگیزیش، بۆیە دەبێت پیشانی هەموو جیهانی بدەین، وەک میللەتانی پێشکەوتوو گرنگی بە نیشتمانی خۆمان دەدەین . بە کردارەکانیشمان خۆشەویستی کوردستانی ئازیزیش لە ناخی دڵماندا دەچەسپێنیین.

Top