پاراستنی ژینگە.بەڵگەی خۆشەویستیە بۆ خاکی کوردستان ...
ژینگە گرنگی وکاریگەری لەسەرژیانی ھەموو تاکێک ھەیە ،پاراستنی ژینگە تەنھا بەدروشمی بریقەدار ناکرێت ،بەلکو دەبێت بەکردار لە ویژدانی ھەرتاکێکدا رەنگ بداتەوە ،
پەیامی پیرۆزی ئایینەکان لەسەرووی ھەموویانەوە ئایینی پیرۆزی ئیسلام ھانی مرۆڤەکان دەدەن بۆئاوەدانکردنەوەی ووڵات وپاراستنی ژینگەوسەوزکردن و بەپاک وخاوێن راگرتنی ژینگە ،تەنانەت لەکاتی جەنگ وپەلاماروھێرش بردن رێگەنادات پەلاماری باخ وکشتوکال بدرێت یان ببرردرێت وبسوتێندرێت ووێران بکرێت ، بەمەش دەردەکەوێت ژینگەپارێزی ئەرکێکی بنەڕەتییە کە دەبێت هەموو تاکێکی کۆمەڵگە وەک بەرپرسیارێتییەکی ئایینی و نەتەوەیی و مرۆیی لێی بڕوانێت. چونکە زەوی و ئەو سروشتەی تێیدا دەژین، تەنها شوێنی نیشتەجێبوونمان نییە، بەڵکو ناسنامە و سەرچاوەی مانەوەمانە،کاتێک بەبێباکی مامەلە لەگەل سروشت دەکرێت یان دەشێوێندرێت یان سەرچاوە سروشتییەکان بە هەدەر دەدرێن،ئەوە تەنها زیان بە خاک و ئاو ناگەیەنین، بەڵکو داهاتووی خۆمان و نەوەکانمان دەخەینە مەترسییەکی گەورەوە،بۆیە ناکرێت بە چاوێکی سادە سەیری پیسبوونی هەوا، کەمبوونی ئاوی پاک و لەناوچوونی دارستانەکان بکەین ،بەلکو ژینگەپارێزی واتا ژیانێکی تەندروست بۆ خۆمان و ئاسودەیی بۆ منداڵەکانمان. هەر کردارێکی بچووک کە بۆ پاراستنی ژینگە ئەنجامی دەدەین ، هەنگاوێکی گرنگە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر،ئەمەش پێمان دەلێت پاراستنی ژینگە تەنھا کاری حکومەت یان رێکخراوەکانی تایبەت بەوپرسەیەنیە، بەلکو ئەرکی ھەمووتاکێکی کۆمەڵگەیە ،ھەریەکەیان لەشوێن وپێگەی خۆیەوە ھەولی پاراستن وپاک راگرتنی بدات ،چونکە پاراستنی نیشتمان لە پاراستنی ژینگەکەیەوە دەست پێ دەکات ،بەدلنیایەوە ستراتیژیەتی و گرنگیدانی جەنابی کاک مەسروربارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پاراستنی ژینگە وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ بەردەوامیی ژیان بەڵگەی خۆشەویستی بەرێزیانە بۆ خاکی پیرۆزی کوردستان ،بۆیە ئەرکە هەموومان هاوکار بین و ژینگەی جوانی کوردستان بپارێزین ،ئەوەی ئەمڕۆ بۆ پاک راگرتنی ژینگەی دەکەین، وەفادارییە بۆ داهاتوومان...

وەیسی سەعید وەیسی