پەیامی مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان: گوڵان ڕۆڵێكی گرنگی لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا هەیە و خزمەتێكی زۆری هزری نیشتمانی و بەیەكەوەژیانی كردووە

پەیامی مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان: گوڵان ڕۆڵێكی گرنگی لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا هەیە و خزمەتێكی زۆری هزری نیشتمانی و بەیەكەوەژیانی كردووە


بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر دەرچوونی گۆڤاری گوڵان ، بەرێز مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزباریی ئاراستەی سەرنووسەرو تەواوی كارمەندانی گوڵان كردووە و ئەمەش دەقەكەیەتی:

بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان
بە بۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم .
گوڵان، ڕۆڵێکی گرنگی لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا هەیە و خزمەتێکی زۆری بە زمان و ڕۆشنبیریی کوردی و پێشخستن و پەرەپێدانی هزری نیشتمانی و کولتووری بەیەکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان کردووە .
ساڵیادی دەرچوونی گوڵان پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە پێشەنگ بن و لە ئەرکەکانتاندا سەرکەوتوو بن.

مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

Top