لوبنان دەستپێکردنی دانوستانەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پشتڕاستکردەوە

لوبنان دەستپێکردنی دانوستانەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پشتڕاستکردەوە

 

 

حکومەتی لوبنان ڕایگەیاند: کە بڕیارە سبەی سێشەممە وتووێژ لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە ئاگربەست لە واشنتۆن بەڕێوە بچێت.

بەگوێرەی نووسینگەی سەرۆکایەتی لوبنان لە بەیروت، باڵوێزەکانی لوبنان و ئیسرائیل لە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی نیسان کە هاوتایە لەگەڵ ١٥ی نیسان، دانوستانەکانیان سەبارەت بە ئاگربەست لە واشنتۆن هەماهەنگ کردووە، پێشتر سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ وتووێژی ڕاستەوخۆی لەگەڵ لوبنان ڕاگەیاند و گوتی جگە لە پرسی ئاگربەست، وتووێژەکان گفتوگۆ لەسەر چەك داماڵینی گروپی تیرۆریستی حیزبوڵڵا و دامەزراندنی پەیوەندییەکی ئاشتیانە لەنێوان هەردوو وڵاتی دراوسێدا دەگرێتەوە.

شایانی باسە کە لە چوارچێوەی شەڕی ئێراندا، سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بەردەوام بووە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حیزبوڵڵای لوبنان کە گرووپێکی پشتیوانیی کۆماری ئیسلامییە.

حکومەتی لوبنان ڕایگەیاند: کە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا زیاتر لە هەزار و ٩٠٠ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی یەک ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top