نوێنەری ئەڵمانیا ڕەخنە لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەگرێت

نوێنەری ئەڵمانیا ڕەخنە لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەگرێت

 

 

هانا نیومان، نوێنەری پارتی سەوزی ئاڵمانیا لە پەرلەمانی ئەوروپا، ڕەخنەی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گرت و جەختی لەسەر پێویستی ئەوروپا بۆ بەرزکردنەوەی داواکارییەکانی مافی مرۆڤ کردەوە.

هانا نیومان لە کاردانەوە بە دانوستانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لە پاکستان، گوتی: ”جیۆپۆلەتیک لە ناوەندی سەرنجدایە” و هیچ کەسێک نییە کە بەڕاستی لە پێناو گەلی ئێران قسە بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکات حکومەتی ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا داواکارییەکان بخەنەڕوو کە بریتین لە هەڵگرتنی سنووردارکردنی ئینتەرنێت و ئازادکردنی زیندانییەکان و کۆتاییهێنان بە لەسێدارەدان.

هەروەها ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە کە ئەوانەی ئێستا لەسەر مێزی دانوستانەکانن "بە دڵنیاییەوە" نوێنەرایەتی ئەم داواکاریانە ناکەن.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top