کوێت بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و لاوازبوونی ئاگربەست دەکات
وەزارەتی دەرەوەی کوێت، هێرشەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزه بریکارەکانی ئەم وڵاتەی مەحکووم کرد و ئەم کارانەی به پێشێلکردنی سەروەری و هەڕەشه بۆ سه قامگیری ناوچه زانی.
لە ڕاگەیەندراوی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی کوێتدا هاتووە: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 10ی نیسان، چەند دامەزراوەیەکی گرنگی وڵات بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج.
وەزارەتەکە ئەو هێرشانەی شەرمەزار کرد و بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری نیشتمانی و پێشێلکارییەکی جددی یاسای نێودەوڵەتی وەسف کرد.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر پێویستی ڕاگرتنی دەستبەجێ و بێ مەرجی هەموو کارە دوژمنکارانە بەرامبەر کوەیت و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی کوەیت مافی ڕەوای بەرگری لەخۆی دەپارێزێت و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری دەگرێتەبەر.
گوڵان: سەردار خەلیل
