هەشت وڵاتی موسڵمان یاسای سزای لەسێدارەدانی ئیسرائیل بۆ فەلەستینییەکان شەرمەزار دەکەن

هەشت وڵاتی موسڵمان یاسای سزای لەسێدارەدانی ئیسرائیل بۆ فەلەستینییەکان شەرمەزار دەکەن

 

 

هەشت وڵاتی زۆرینەی موسڵمانان بە توندی ئیدانەی یاسای نوێی پەرلەمانی ئیسرائیلیان کرد کە داوای لەسێدارەدانی ئەو فەلەستینییانە دەکات کە بە تاوانی کوشتنی ئیسرائیلییەکان سزا دراون.

ئەم وڵاتانە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕۆژی پێنجشەممە 2ی نیسان ئەم کارەیان بە مەترسیدار ناوبرد و جەختیان لەسەر پێویستی دەستبەجێ دوورکەوتنەوە لەم جۆرە سیاسەتانە کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناوی پاکستان، تورکیا، میسر، ئەندەنوسیا، ئوردن، قەتەر، سعودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی خراوەتەڕوو.

ئەم وڵاتانە هۆشدارییان داوە کە جێبەجێکردنی یاسایەکی لەو شێوەیە دەتوانێت لێکەوتەی جددی بۆ ناوچەکە هەبێت.

پەرلەمانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە یاسایەکی دەرکرد کە فەلەستینیەکانی دانیشتووی کەرتی ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەبنەوە ئەگەر بە تاوانی کوشتنی ئیسرائیلییەکان سزا بدرێن.

مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین ئەو یاسایەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەوڵدان بۆ ترساندنی فەلەستینییەکان ناوبرد.

هەروەها تاڵیبان لە بەیاننامەیەکی جیادا ئەو یاسایەی ئیدانە کرد و داوای لە وڵاتانی کاریگەر کرد کە پێش لەم کارانەی ئیسرائیل بگرن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top