مەسروور بارزانى بەهێزوخۆڕاگر وەک چیا بەرامبەر زریان و گوشارەکاندا
ناوچەى خۆڕهەڵاتى ناوەڕاست، یەکێکە لە شوێنانەى بەدرێژایی مێژوو کۆن و نزیک پڕ بووە لە شەڕوململانێی سیاسى وئابوورى و سەربازى نێوان وڵاتانى هەرێمایەتى و زڵهێزاندا ، لەو نێودەا گەلى کورد و خەبات و بزاڤە رزگاریخوازییەکەى لە دوێنى و ئەمڕۆى حکوومڕانى گەلى کورد و خەباتى بەشەکانى دیکەى کوردستان هەمیشە قوربانی و باجى زۆریان بەخشیووە لەگەڵ ئەوەشدا خۆڕاگرانە بە پشتیوانى خوا و ئامادەبوونى سەرکردایەتییەکى ژیرانە و گەلێکى شەهیدپەروەر و تێکۆشەرى بەرگرى لە شوناس و ئەزموون و دەستکەوتەکانى کردووە و کوردستانى لە گوندێکى گەورە و وێران ،گۆڕى بۆ شارێکى گەورە و پێشکەوتوو و گەشەسەندووە
ئێستا دواى ساڵێکى زۆر هەوڵ و ماندووبوون ، کوردستان لە بەردەم قۆناغێکى پێشکەوتن و گەشەسەندن دایە لە هەموو بوارەکاندا ، ئەوەش وایکردووە دوژمنان و ناحەزان چاویان بە سەقامگیرى و پێشکەوتنەکانى کوردستان هەڵنەیەت ، لە رابردوو و ئێستاشدا هەوڵی زۆریانداوە ئاستەنگ و ئاڵنگارى لەبەردەم دروست بکەن ، بەڵام ئەم خۆڕاگرى و گیانفییداییە وایکردووە دوژمنان و نەیارانى نامەرد رۆژ بە رۆژ بێ ئومێدتر بن ، چونکە خەیاڵیان خاوە و نازانن ئەم دەستکەوتانە بەرهەم دەیان ساڵە لە خەبات و قوربانیدان و کەس خێرى پێمان نەکردووە و لە خۆڕان نەهاتووتەدى ، بەتایبەتى بەماوەى 6 ساڵى رابردووى حکوومڕانى سەرۆکوەزیرانى کوردستان ڕێزدار مەسروور بارزانى ،وێراى هەموو ئەو کۆسپانەى بەردەمى بەڵام بە پشتیوانى خوا و گەل و جەنابى سەرۆک بارزانى ، کوردستان رۆژ بەرۆژ لە گەشەسەندایە
لەماوەى ئەم چەند ساڵەى کابینەى نۆیەم بە سەرۆکایەتى ڕێزدار مەسروور بارزانى ، توانراوە ، دەستکەوت و سەرکەوتنى گەورەى ستراتیژى بەدەست بێت و هەموو ئەو هەڕەشە و گەمارۆ و پەلاماردانانە بگۆڕێت بۆ دەرفەتێکى مێژوویی و دروستکردنى دەیان پرۆژەى ستراتیژى لە بوارەکانى ئاو و کارەبا و بەندا و کشتووکاڵ و پۆند و ئەوەش لە پێناو فەراهەم کردنى ئاسایشى ئاو و خۆراک و کارەبا و بوارەکانى دیکە، هەموو ئەمانە ئومێدى گەورەیان بۆ داهاتووى نیشتیمانەکەیان دروستکردووە و چونکە لە ئەنجامى ئەو کاروپرۆژانە و سیاسەت و ئیدارەدانى سەرکەوتووانە رۆژ بەرۆژ کوردستان بەرەو ئاوەدانى و گەشەسەندنى زیاتر هەنگاوی ناوە
بارزانى و بەرپرسیاریەتى مێژوویی بەرامبەر گەل ونیشتیمان
بەدڵنییاییەوە ئیدارەدان و سەرکردایەتییکردنى وڵات تەنها خۆى لە دروستکردن پرۆژە و بونیاتنانەوە نابینێتەوە ، هێزى سەرکردایەتیی لەوەدایە کە هەمیشە لە سەختترین هەڵومەرجەکاندا لە پاڵ گەلەکەى بوەستێتەوە و پشتى تێنەکات ، بۆیە لەماوەى رابردوو و ئێستاشدا کاتێک دوژمنان و نەیارانى نامەرد بە مووشەکى بالستیک و درۆنى بۆمبڕێژکراو و پیلانگێرى ناوخۆیی ودەرەکى هەوڵى شکاندنى ئیرادەى کوردستان دەدەن و چاویان بە خۆشى و سەقامگیرییەکانى کوردستان هەڵنایەت و پێشمەرگە و خەڵکى سڤیڵ شەهید دەکەن و پەلامارى سەرکردە رەمزییەکانى گەلى کورد دەدەن ، لێرەدا مەسروور بارزانى ، بە توندترین شێوە هەڵوێستى خۆى دەدەبرێت و لە نزیکەوە دێتە ناو جەماوەرى و سەردانى خانەوادەى شەهیدان و بریندارەکان دەکات ، ئەوەش تەنها سەردانێکى ئاسایی نییە ،بەڵکو هەستکردنە بە بەرپرسیاریەتییەکى مێژوویی و مرۆیی و نیشتیمانى بەرامبەر بە گەلەکەى
ئیرادەى پۆڵایین بەرامبەر پەلامارە تیرۆریستیەکان
تا دێت ئاگرى شەڕەکە لەناوچەکە بەرفراوان دەبێت و ئێستا ، ئیتر شەڕ و ئاڵۆزییەکان و تەقینەوەکان لە سنوورەکان ، چڕبوونەتەوە کەوتوونەتە نێو شار و گوندەکان و ئەوەش وایکردووە کە نیگەرانى لە نێو دڵى ماڵ و خەڵکدا دروستبووە ، لەکاتێکدا شەڕو گرژییەکان لە رۆر بووندانە ، لێرەدا سەرۆکوەزیرانى کوردستان وەک چیاییەکى بەهێز و خۆڕاگر و دەنگێکى پڕ لەمتمانە و ئارامى لە نێو گەل و نیشتیمانەکەى دەردەکەوێت ، ئەوەش پێمان دەڵێت : سەرکردایەتى بارزانى تەنها لە رۆژ ئارامەکاندا نییە , بەڵکو لە رۆژ سەختەکانیشدا وەک سەرکردەیەکى بەهێز لە پاڵ گەل و وڵاتەکەیدا خۆڕاگرانە وەستاوەتەوە و بڕیارى دڵنییایی دەبەخشێت
[3/31/2026 10:11 AM] Rebwar Shwani: ئۆپۆزسیۆن نا بەڵکو چاوساغ و دهۆڵ ژەنى دوژمنە نامەردەکان
حاڵی ئەو گروپ ولایەنانەى دوێنى خۆیان ئۆپۆزسیۆن و خەمخۆرى خەڵک دەزانیی ئێستا لەم قۆناغەسەختەدا نەک هەر پشتیوانى گەل ونیشتیمانەکەیان نەبوون بەڵکو بوونەتە چاوساغى نەیارانى و دوژمنە نامەردەکان و ترسنۆکانە لە ئاست بەغدا و گروپ ومیلیشیا تیرۆریستەکان و ناحەزانى کوردستان بێدەگن ،ئێستا دەرکەوت ئەوانەى بەدەنگى خەڵک چوونە پەرلەمان و بوونە نوێنەرى خەڵک ، بەرامبەر بە کردەوە تیرۆریستەکان و مووشەکباران و درۆنبارانەکان حەشدى تیرۆریستى بۆ سەر گەل و نیشتیمانەکەمان ترسنۆکانە بێدەنگیان هەڵبژارد ، ئێستا تەنها پاساو و بیانوو بۆ دوژمنانى کوردستان و ئاغا تیرۆریستەکانیان دێنەوە ،ئەو تاقم و گروپانە سەلماندیان تەنها لەلایەن دوژمنانەوە بۆ کارى تێکدەرانە و ئاسایشى کۆمەڵایەتى و زیان گەیاندن بە قەوارەى کوردستان دروستبوونەوە و ئازادى و دیموکراسییی کوردستانیان بەهەڵ زانیووە بۆ ئەوەى زیان بە گەلى کورد ودۆزە رەواکەى بگەێنن ، بەدڵنییاییەوە مێژوو و کردەوە قێزەوەنەکانى ئەو تاقم و گروپە بەناو ئۆپۆزسیۆنى زمان کورد بەڵام مورتەزەقەى دوژمنە نامەردەکان لەبیر ناکات
سەرۆکوەزیرانى خۆڕاگروبەهێز لە پاڵ جەماوەرى
بێگومان لە نێو جەرگەى ئەو هەموو ئاڵۆزیی و ئاڵنگاریی و شەڕ و نائارامییانەى ناوچەکە دا ، وەک هەمیشە سەرکردە و پیاوى رۆژە سەختەکاندا چیائاسا دەردەکەوێت و نەک وەک هەندێک کەس ولایەنێک لە نێو ژوورە تاریکەکاندا خۆى شاردۆتەوە و قسەڵ زڵ و دژایەتى خاک و نیشتیمانەکەیان دەکەن و خزمەتکردنى بەرژوەندى دوژمنانى کوردستان دەکەن وچاویان بە ئازادى وسەرکەوتنەکان و پێشکەوتنەکانى کوردستان هەڵنایەت ، بەڵام سەرەڕاى هەموو ئەو قەیرانە دەستکردانە و پیلانگێریانە بە ئیدارەدانێکى ژیرانە و سەرکردایەتییەکى بەهێز قەیرانەکان گۆڕیووە بۆ دەرفەت و خۆى بۆى هیچ دوژمن و نەیارێک نەچەماندووە ، بەرەو داهاتوویەکى گەشتر
ئێستا ئەو دەرفەتە مێژووییە بۆ گەلى کورد ، بۆ ئەوەى ئەم قۆناغە مێژووییە بە پشتیوانى خوا و سەرکردایەتى سیاسى کورد و بەتایبەتى سەرۆکوەزیرانى کوردستان بە پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان تێپەڕێنین ، بەتایبەت مەسروور بارزانى لە نێو جەرگەى شەڕ و ئاڵۆزییەکاندا کاروهەنگاوەکانى بە ئیرادەیەکى پۆڵاینەوە وەک چیاییەکى سەرکەشە بۆ پارێزگاریکردن لە گەل و نیشتیمانەکەى و ئەم قۆناغەش بە دەستکەوتى گەورەیەوە لەنێو لاپەرەکانى مێژوویی پڕشانازى دەنووسڕێتەوە و ئەوانەشى چەندین ساڵە بە دژایەتیکردن خاک و گەلى کورد نانى جاشایەتى و ملشۆریان دەخۆن دەچنە نێو زبڵدانى مێژووە
