ئێران: ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی دەرمان

ئێران: ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی دەرمان

 

 

ناوەندی پەیوەندییەکانی کۆمپانیا وەبەرهێنانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئێران ڕایگەیاند: کە ئەمریکا و ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر کۆمپانیایەک کە دەرمانی دژە شێرپەنجە و بێهۆشکەر و هەندێک نەخۆشی بەرهەم دەهێنێت.

سەنتەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیا وەبەرهێنانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئێران (شاستا) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە یەکێک لە کۆمپانیاکانی دەرمانسازی کە خاوەندارێتی خانەنشینانی دەکات، ئەمڕۆ لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە " هێرشەکەی ئەم بەیانییەی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی دەرمانی دژە شێرپەنجە و سڕکەر و هەندێک نەخۆشی بووەتە هۆی لەناوچوون و زیانگەیاندن بە هێڵی بەرهەمهێنانی دەرمان."

لە بەیاننامەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر ئەم کارانەی ئەمەریکا و ئیسرائیل.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top