ئیسرائیل پڕۆژە یاسای سزای لەسێدارەدان بۆ فەلەستینییەکان پەسەند دەکات
پەرلەمانی ئیسرائیل پڕۆژە یاسایەکی مشتومڕاوی پەسەند کرد، کە ڕێگە بە سزای لەسێدارەدانی "تاوانبارانی فەلەستینی لە کردەوەی کوشندەدا" دەدات.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، پەرلەمانی ئیسرائیل بە 62 دەنگی بەڵێ و 48 دەنگی نەخێر، ئەو پڕۆژە یاسایەی پەسەند کردووە.
هەروەها نوێنەرێک دەنگی نەدا و نۆ کەسیش له دانیشتنی دەنگدان ئاماده نەبوون.
ئەو پڕۆژەیاسایە لەلایەن وەزیری ئاسایشی نیشتمانییەوە ئاراستەی پەرلەمان کرا.
بەگوێرەی دەقی پڕۆژە یاساکە، ئەگەری گۆڕینی سزای لەسێدارەدان بۆ زیندانی هەتاهەتایی لە هەندێک هەلومەرجیشدا لەبەرچاو گیراوە.
دوای پەسەندکردنی یاساکە، گروپێکی مافەکانی مرۆڤ لە ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەرەنگاری یاساکە دەبێتەوە بە پێشکەشکردنی سکاڵایەک لە دادگای باڵای ئیسرائیل.
گوڵان: سەردار خەلیل
