دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئێران لە سایەی بێمتمانەیی قووڵدا

دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئێران لە سایەی بێمتمانەیی قووڵدا

 

 

کاربەدەستانی ناوچەکە ڕایانگەیاند: کە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لەگەڵ ئێران هێشتا لە قۆناغی زۆر سەرەتاییدایە و هێشتا ڕێگایەکی دووری ماوە بۆ دانوستانی فەرمی لەگەڵ ئەمریکا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەو پەیوەندییەی ئێستا تەنیا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی نێوەندگرانی وەک پاکستان، تورکیا و میسرەوە ئەنجام دەدرێت.

هەروەها ئەو پێشنیازانەی خراونەتەڕوو کەلێنێکی قووڵی بێمتمانەیی نێوان هەردوولا هێشتا بەردەوامە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئێستادا هیچ لایەنێک مەرجەکان بە گونجاو نازانن بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ.

بەڵام ئەگەر پرۆسەی دیپلۆماسی بەرەوپێش بچێت، شارەکانی وەک ئیسلام ئاباد، ئەستەنبوڵ و قاهیرە وەک بژاردەی ئەگەری بۆ میوانداریکردنی دانوستانەکان  دیاری كراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top