دەرهێنەر و سینەماكاری دیاری كورد (مەهدی ئومێد) كۆچی دواییكرد

دەرهێنەر و سینەماكاری دیاری كورد (مەهدی ئومێد) كۆچی دواییكرد

دەرهێنەر و سینەماكاری دیاری كورد (مەهدی ئومێد) لە تەمەنی 71ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

دوای تێكچوونی باری تەندرووستی و مانەوەی لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای شاری هەولێر,ڕاگەیەندرا كە هونەرمەند (مەهدی ئومێد) تووشی جەڵتەی مێشك بووە,بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 28/3/2026 هەواڵی كۆچی دوایی ڕاگەیەندرا.

دەرهێنەر و سینەماكاری دیاری كورد (مەهدی ئومێد) كۆچی دواییكرد

هونەرمەندو سینەماكار (مەهدی ئومێد) ساڵی 1955 لە شاری كەركوك لەدایكبووە, ئەم هونەرمەندە ماستەر و دكتۆرای لە دراماتۆرگ و سینەمای لە مۆسكۆ خوێندووە,ساڵانێكی زۆر كوردستان جێدەهێڵێت و لە وڵاتی سوید نیشتەجێ دەبێت,دواجار ساڵی 2000دەگەڕێتەوە كوردستان و لە پەیمانگەی هونەرەجوانەكان ساڵانێكی زۆر وانە دەلێتەوە,هەر لەو ماوەیەدا بەردەوام دەبێت لە كاری سینەمایی و زیاتر پەرە بە كاركانی دەدات و ژمارەیەك بەرهەمی ناوازە بەرهەم دەهێنێت.

هورنەمەند مەهدی ئومێد ئەزموونێكی زۆری لە بواری سینەما و دەستێكی باڵای لە نووسین هەبوو,هەمیشە لە فیلمەكانیدا بەووردی كارەكانی دەكرد و ئەمەش هۆكاربوو كارەكانی درێژە بكێشێت و ماوەیەكی زۆری پێویست بێت بۆ بەرهەمهێنانی,چونكە ئەم هونەرمەندە هەمیشە شێوازێكی هەبوو كە فیلمی سینەمایی كوردی بباتە ئاستی فیلمە جیهانییەكان لە ڕووی ناوەڕۆك و سیناریۆ و وێنەگرتن و دەرهێنانەوە.

دەرهێنەر و سینەماكاری دیاری كورد (مەهدی ئومێد) كۆچی دواییكرد

لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكان فیلمی سینەمایی بەرهەمهێنا كە ئەوكات بەرهەمهێنانی كاری سینەمایی ئاسان نەبوو,چونكە لەو سەردەمەدا كامێرا و ئامێری سینەمایی پێشكەوتوو لەبەردەست نەبوون,فیلمی سینەمایی (تونێل) یەك لە كارە سەركەوتووەكانی ئەم هونەرمەندەیە كە ساڵی 1993بڵاوكرایەوە,چیرۆكەكەی مێژووییە و باس لە پرسی جینۆسایدی گەلی كورد و كارەساتی ئەنفال دەكات.

هەروەها فیلمی (ئەسپ) كارێكی دیكەی سەركەوتووی مەهدی ئومێدە كە خۆی سیناریۆ و دەرهێنانی ئەنجامداوە,ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لەو پێشبینانە دەكات كە دەربارەی شوناسی شاری كەركوك دەخرانەڕوو,فیلمەكە گێڕانەوەی چیرۆكی خێزانێكی شاری كەركوكە كاتێك لە یەكەم ڕۆژی ئازادكردنی ئەو شارە دەگەڕێنەوە دەبینن كە خانووەكەیان داگیركراوە,هاوكات فیلمەكە ئاماژە بە پێكەوە ژیانی كەركوكییەكان دەكات و هێزی ئابووری ئەو شارە بەشێكی دیكەی ناوەڕۆكی فیلمەیە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top