میسرییەکان و عێراقییەکان لە ئاهەنگی نەورۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ساتێک وەستان بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی پێشمەرگە

میسرییەکان و عێراقییەکان لە ئاهەنگی نەورۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ساتێک وەستان بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی پێشمەرگە


ئاهەنگی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لە قاهیرە بە خولەکێک بێدەنگی وەستان بۆ رێزگرتن بۆ گیانی شەش شەهیدی پێشمەرگەی بوێری کوردستان.
مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە یادی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٦ ساز کرد بە ئامادە بوونی د.موهەنەد موحسین ئەلمەیاحی جێگری باڵیۆزی عێراق لە قاهیرە و ژمارەیەک کەسایەتی دیپلۆماتی باڵیۆزخانە و پەرلەمانتارانی میسری و ئەکادیمی و کەسایەتییە میدیایی و کەسایەتییە عێراقی و کوردەکان و کۆمەڵێک قوتابی عێراقی و کورد لە زانکۆکانی میسر .
لە میانی وتارەکەیدا جێگری باڵیۆزی عێراق داوای لە ئامادەبووان کرد کە فاتیحە بۆ گیانی شەش شەهیدی پێشمەرگەی کورد بخوێنن، و ڕایگەیاند کە عێراق ، هێرش بۆ سەر هێزە نیشتمانییەکانی و خاکەکەی ڕەتدەکاتەوە .
دکتۆر موهەندەد موحسین ئەلمەیاحی ئاماژەی بەوەدا کە نەورۆز جەژنێکی کوردییە و ڕۆژێکی نیشتمانییە کە برایەتی بەرەوپێش دەبات و بەهێزبوونی عێراق بە نەتەوە هەمەچەشنەکانی دووپات دەکاتەوە. هەروەها گوتی کورد هاوبەشی نیشتمانە و لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە عێراق بە حیکمەتی سەرکردەکانی هەوڵی یەکگرتن و دوورکەوتنەوە لە دووبەرەکی و شەڕ دەدات. نەورۆز بۆتە پراکتیزەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ هەموو عێراق، شانازی دەکەین بە ئاهەنگگێڕان و بەشداریکردن تێیدا.
ئەلمەیاحی ستایشی سەرکەوتنی بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە قاهیرە کرد لە سازدانی ئاهەنگ و یادیکردنەوەی بۆنەکان کە عێراقییەکان و کوردەکان و میسرییەکان کۆدەکەنەوە و پاڵپشتی پەیوەندییە کولتووری و فیکری و شارستانیەکانیان دەکەن، سوپاسی ڕۆڵی کرد لە کۆکردنەوەی عێراقییەکان لەگەڵ برا میسرییەکانیان.
کەسایەتی میدیایی نور ئەلعەقەد کە مەراسیمەکەی پێشکەش کرد، پیرۆزبایی نەورۆز، یان ڕۆژی نوێ، ودەستپێکی سەری ساڵی کوردی لە گەلی کورد کرد، جەختی لەوە کردەوە کە بۆنەیەکی نایاب و ناوازەیە کە میسری و کورد و عێراقییەکان لە ڕێکەوتێکی ساڵانەدا کۆدەکاتەوە، بەڵام... شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران لەسەر حیسابی گەلانی ناوچەکە بە گەلی کوردیشەوە ، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ شەهیدبوونی ٦ لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لە هێرشەکانی ئێران جەند رۆژ لەمەوبەر بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بریندارکردنی ٣٠ پێشمەرگەی دیکە، هیوای ئارامی و سەقامگیری بۆ گەلی کورد و کەسوکاری شەهیدان خواست.
شێرکۆ حەبیب ئاماژەی بەوە کرد کەوا نەورۆز سەرەتای بەهارە لە کوردستان، ڕۆژێکی نوێ و ساڵێکی نوێیە لە مێژوو و ساڵنامەی کورددا، ڕۆژی سەرکەوتنە بۆ دادپەروەرییە بەسەر زۆرداری، هەروەها خۆرهەڵاتنی ئازادی و ئاشتی نێوان گەلان، وەک چۆن گەلی کورد ئاهەنگی ساڵی نوێی ٢٧٢٦ دەگێڕن، داوای بنیاتنانی کۆمەڵگایەک دەکات کە برایەتی تێدا بێت و لێبوردەیی زاڵ بێت، و وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتنی ئەو شۆڕشەی کە هەزاران ساڵ لەمەوبەر پریشکەکەی هەڵگیرسا، کە تیایدا ئاگر لە شوێنە بەرزەکانی سەر لوتکەی شاخ و گردەکان داگیرسێنن بۆ ئاماژەدان بە سەرکەوتنی شۆڕش و نەهێشتنی نادادپەروەری.
حەبیب گوتی، گەلی کورد لەژێر زوڵمی ئەو دەسەڵاتانەی کە حوکمڕانی کوردستانیان لە بەشە دابەشبووەکانیدا کرد، ئازارێکی زۆریان چەشت، تەنانەت لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا ئاهەنگگێڕان لە عێراق قەدەغە بوو بەم بۆنەیەوە، سەرەڕای هەموو ئەمانەش کورد هەردەم یادەی ئەم جەژنەیان کردەوە، کە 300 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا یادی دەکەنەوە، هەر بۆیەش ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانستی و ڕۆشنبیری (یونسکۆ) وەک نوێنەرایەتی بەهایەکی گشتگیر بۆ مرۆڤایەتی خستووەتە لیستی خۆیەوە جگە لەوەش، کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2010 بڕیارنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا 21ی ئاداری ڕۆژی نەورۆز وەک رۆژی ئاشتی جیهانی دەستنیشان کرد.
حەبیب لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “نەورۆز خۆشەویستی گەلی کورد بۆ ژیان و ئازادی و خۆڕاگری دژ بە دیکتاتۆرییەت و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەگەڵ ئەوانی تردا نیشان دەدات، بەمجۆرە ئەمڕۆ کوردستان بە برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا دەبینینەوە، بەتایبەتی هەولێری پایتەخت، کە ماڵی هەموو عێراقییەکانە بەبێ جیاوازی، کەشێکی سەلامەتی و سەقامگیری دەژین، ئەمەش لە سایەی ئاراستەکانی سەرکردە مەسعوود بارزانی، کە هەمیشە جەخت لەسەر برایەتی و پێکەوەژیان دەکاتەوە، بەڕاستی پیاوێکی ئاشتیخوازە لە سەردەمێکدا کە هەموو گەلان پێویستیان بە ئاشتیخواز و داکۆکیکارە”.
بەرپرسی پارتی لە قاهیرە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە کاتێکدا ئێمە ئەم جەژنە نەتەوەییەمان یاد دەکەینەوە، دوژمنانی ئازادی و پێکەوەژیان و برایەتی هەوڵ دەدەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕۆژە نەتەوەییە بە کردەوەی دژ بە مافەکانی مرۆڤ،. سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆردومان کران و شەش پێشمەرگە شەهید کران، جگە لەوەی 30 کەسی دیکەش بریندار بوون، هەرچەندە عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ پەیوەندییەکیان بەو شەڕەوە نییە کە لە ئارادایە، بەڵکو هەوڵی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکە دەدەن. ئه م هێرشه بۆ سه ڕ هه ڕێمی کوردستان یان هه ڕ به شێکی دیکه ی عێراق هێڵی سووره و خوێنی ئه و شه هیدانه به فیڕۆ ناڕوات.
حەبیب لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە ئامادەبووانی کرد بۆ وەستان خولەکێکی بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی پێشمەرگەی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی ئازادی لە عێراق و میسر، شەهیدانی ئەرک و بەرگری لە نیشتمان و گەلانی ئازاد، بە هیوای کۆتایی هاتنی شەڕەکان و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و خۆشەویستی لە سەرانسەری جیهاندا.

میسرییەکان و عێراقییەکان لە ئاهەنگی نەورۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ساتێک وەستان بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی پێشمەرگە
میسرییەکان و عێراقییەکان لە ئاهەنگی نەورۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ساتێک وەستان بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی پێشمەرگە
میسرییەکان و عێراقییەکان لە ئاهەنگی نەورۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ساتێک وەستان بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی پێشمەرگە
میسرییەکان و عێراقییەکان لە ئاهەنگی نەورۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ساتێک وەستان بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی پێشمەرگە
Top