هونەرمەند مەریوان پیرباڵ پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی25/3/2026بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر,پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بۆ هونەرمەندو خۆشنووس(مەریوان پیرباڵ) لەژێر ناونیشانی (گرۆتێسك)كردەوە, كە ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ كراوە دەبێت.

هونەرمەند مەریوان پیرباڵ پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

پێشانگەكە لە گەلەری میدیا بە ئامادەبوونی بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێرو (سیروان عوسمان)بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و هونەرمەندۆستان كرایەوە,ئەم پێشانگەیە لەلایەن کۆمەڵەی خۆشنووسانی کوردستان وە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری هەولێر ڕێکخرا.

هونەرمەند مەریوان پیرباڵ پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

پێشانگەی گرۆتێسك بۆ ماوەی دوو ڕۆژ كراوە دەبێت و هونەرمەند مەریوان پیرباڵ تێیدا ژمارەیەك كاری هونەریی خۆی نمایش كرد, كە لە بەشێكی زۆری تابلۆكانیدا هونەری شێوەكاریی ئەبستراكت و هونەری خۆشنووسی ئاوێتەی یەكتربوون و ووشەكان لە نێو ڕەنگی تابلۆكانەوە وەكو توخمێكی سەرەكی دەردەكەون,بەمەش ئامادەبووانی پێشانگەكە لە ڕێی ڕەنگەكان و لەڕێی ووشەكانەوە دووجار خوێندنەوەیان بۆ تابلۆكان كرد.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top