بن سەلمان هانی ئەمریکا دەدات بۆ پەرەپێدانی شەڕی دژی ئێران

بن سەلمان هانی ئەمریکا دەدات بۆ پەرەپێدانی شەڕی دژی ئێران

 

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردووە درێژە بە شەڕی دژی ئێران بدات و پرۆسەکەی بە "دەرفەتێکی مێژوویی" بۆ ئاوەدانکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفکردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، محەمەد بن سەلمان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، خوازیاری چڕبوونەوەی سیاسەتی ئەمریکا لەسەر ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران بووە.

دەگوترێ شازادەی جێنشینی سعودیە پێی وابووە کە کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیەکی درێژخایەن بۆ سەر ناوچەی کەنداوی فارس دروست دەکات کە تەنیا لە ڕێگەی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی دەسەڵاتەکەیدا دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.

لەو چوارچێوەیەدا بن سەلمان هەڵمەتی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیلی بە "دەرفەتێکی مێژوویی" بۆ هاوسەنگکردنەوەی هاوسەنگی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کرد.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top