لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا چەندین فەرماندە و کارمەندی سەربازی ئێرانی کوژران
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ئادار، میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، هەواڵی کوژرانی ژمارەیەک فەرماندە و هێزی نیزامی دیکەیان لە کاتی هێرشە ئامانجدارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران ڕاگەیاند.
بە پێی ئەم هەواڵانە، حەمید میرزادە، فەرماندەی ناوچەی مووشەکی نۆزدەهەمی زۆڵفەقار لە باکووری ڕۆژئاوای وڵات، لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی لە هێرشێکدا لە تەورێز کوژراون.
هەروەها هەواڵی کوژرانی حامد غەفاری، چالاکوانی میدیایی نزیک لە بەسیج لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو شارەدا بڵاوبووەوە. دوابەدوای ئەو هێرشانە، جەنەراڵ ئەمیر عەبدوڵڵا جەلالی نەساب، فەرماندەی باڵای سوپا لە تاران و ئەمیر حسێن ئەسەدوڵڵاهنیا، فەرماندەی بەسیج لە پارێزگای زەنجان، کوژران.
ئەم ڕاپۆرتانە لە کاتێکدا بڵاودەکرێنەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی بەرامبەری نێوان ئێران و ئیسرائیل توندتر بووە و ئامانجە سەربازییەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران کراونەتە ئامانج.
گوڵان: سەردار خەلیل
