گوڵەبەڕۆژە دژی ئەتۆمە
March 25, 2026
رەنگا و ڕەنگ
ئەگەر تێبینی بكەن، لە زۆربەی كارگە و كورە ئەتۆمییەكاندا، ڕووەكی گوڵەبەڕۆژە هەیە، بە تایبەت لەو كورانەی كە تیشكدەرەوەیان بەهێزە، گوڵەبەڕۆژە توانایەكی سەرسوڕهێنەری هەیە لە هەڵمژینی تیشكدەرەوەكانی وەك Strontium-90 وە Cesium-137 لە خۆڵ و ئاودا، بۆیە لە دەوری كارتێكەرە ناوكییەكاندا كشتوكاڵی گوڵەبەڕۆژە دەكرێت لە تەواوی جیهاندا. پاش كارەساتی چیرنۆبیڵ لە ساڵی 1987 وە فۆكۆشیما ساڵی 2011، بە چڕی گوڵەبەڕۆژە دەچێنن بۆ یارمەتیدانی ناوچە پیسبووەكان لە تیشكەكان بەهۆی تایبەتمەندییەك تیایدا كە پێی دەگوترێت Phytoremediation واتا چارەسەری ڕووەكیی.
