بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی کۆڵۆمبیا ٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا
میدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاویانکردەوە کە بە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی کۆڵۆمبیا لانیکەم ٦٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەممە 24ی ئادار لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازیی کۆلۆمبیا لانیکەم 66 کەس گیانیان لەدەستداوە.
کارمەندانی فریاگوزاری توانیان ٥٧ کەسی دیکە بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەکان، هاوکات چوار کەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند: کە فڕۆکەکە بە گشتی ١٢٨ سەرنشینی هەبووە کە ١١ کەسیان ئەندامی هێزی ئاسمانی و ١١٥ ئەندامی سوپا و دوو ئەفسەری پۆلیسی نیشتمانی بوون.
دوێنێ فڕۆکەی هێرکۆلیس سی ١٣٠ لە کاتی هەڵفڕینی لە پۆرتۆ لێگویزامۆ لە نزیک سنووری پیرۆ کەوتە خوارەوە.
پێدرۆ سانچێز، وەزیری بەرگری کۆڵۆمبیا دووپاتیکردەوە کە ڕووداوەکە لە ساتی بەرزبوونەوەی فڕۆکەکەدا ڕوویداوە.
دەسەڵاتدارانی کۆڵۆمبیا ڕایانگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی هۆکاری وردی ڕووداوەکە.
گوڵان: سەردار خەلیل
