موانا لە ئەنیمەیشنەوە بۆ فیلمێكی نوێی سینەمایی

موانا لە ئەنیمەیشنەوە بۆ فیلمێكی نوێی سینەمایی

دوای بەرهەمهێنانی دوو بەش وەكو فیلم كارتۆن بە جیاوازی هەشت ساڵ,لە ئێستادا كۆمپانیای دیزنی هەستا بە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی (moana) كە ئەستێرەی سینەمایی دواین جۆنسون و كاترین لاگایا پاڵەوانی نێو فیلمەكەن,وە (تۆماس كایل) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە,هەروەها جارێد بوش و دانا لیدۆكس میلەر بەشێوەیەكی هاوبەش سیناریۆی فیلمەكەیان ئامادەكردووە.

موانا لە ئەنیمەیشنەوە بۆ فیلمێكی نوێی سینەمایی

یەكەم ترایلەری ئەم كارە سینەماییە وەكو فیلمێكی ڕاستەقینەو وەرگیراو لە فیلم كارتۆنەكە بە گەرمی پێشوازی لێكرا,دوای بەشداریی لە هەردوو بەشی فیلم كارتۆنەكە بەشێوەی دەنگ ئەمجارە دواین جۆنسون بە ڕووخساری ڕاستەقینەی خۆی بە پرچێكی درێژ و تاتۆ تایبەتەكانی سەر جەستەی هاوشێوەی كەسایەتیی فیلم كارتۆنەكە ڕۆڵی (ماوی) دەگێڕێت و خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ كاترین لاگایا ڕۆڵی (موانا) دەگێڕێت,هەروەها هەریەك لە جۆن توی و فرانكی ئادەمز و رینا ئۆین لە فیلمەكەدا بەشدارن,بڕیارە لە ڕێكەوتی10/7/2026 لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش بكرێت.

موانا لە ئەنیمەیشنەوە بۆ فیلمێكی نوێی سینەمایی

موانا فیلمێكی فانتازی و ئەفسانەیی و كۆمیدیایە,هاوكات چەندین نمایشی موزیكی و گۆرانی تێدایە,ئەم فیلمە باس لە گەشتێكی دەریایی موانا دەكات كە لە پێناو خێزان و هۆزەكەی بڕیار دەدات دوورگەكەی جێبهێڵێت و رووبەڕووی شەپۆلەكان ببێتەوە,وە ڕووبكاتە ناو دەریا و زەریاكان تاوەكو ئەو مەترسییە گەورەیە لەسەر ژیانی خێزانەكەی لابدات, دواتر موانا چاوی بە ماوی دەكەوێت و داوای لێ دەكات هاوكاری بكات,بەم شێوەیە هەردووكیان گەشتێكی دووری دەریایی دەبڕن و تووشی چەندین ڕووداو و بەسەرهات دەبنەوە.

موانا لە ئەنیمەیشنەوە بۆ فیلمێكی نوێی سینەمایی

ئەم كارە سینەماییە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2016 وەكو فیلم كارتۆن بە شێوازی ئەنیمەیشن لەلایەن كۆمپانیای دیزنی بەرهەمهات,فیلمەكە سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد و بینەرێكی زۆری لە هۆڵی سینەماكاندا هەبوو,دواتر ساڵی 2024 بەشی دووەمی فیلم كارتۆنەكە بەرهەمهات و چیرۆكەكان زیاتر چوونەوە ناو دەریاكان و گەڕان بە دوای دوورگەیەكی وونبوو دەستی پێكرد,تاوەكو ئەو نەفرەتییە لەسەر دوورگەكە لابدەن و دانیشوانی ڕزگار بكەن و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكەیان زیاتر بەهێز بێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

موانا لە ئەنیمەیشنەوە بۆ فیلمێكی نوێی سینەمایی
Top