ناسری ڕەزازی بەرهەمێكی نوێی بەناوی (كوردم) بڵاوكردەوە

ناسری ڕەزازی بەرهەمێكی نوێی بەناوی (كوردم) بڵاوكردەوە

هونەرمەندی دیاری كورد (ناسری ڕەزازی) لە كەناڵی فەرمیی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب,بەرهەمێكی نوێی نەتەوەیی و نیشتمانی بەناوی (كوردم) بڵاوكردەوە كە تێكستی بەرهەمەكە لەلایەن شاعیری لاو (مازیار فایەق) نووسراوە و مێلۆدییەكەی لە فۆلكلۆری ئازەری وەرگیراوە.

ڤیدیۆ كلیپی ئەم گۆرانییە بەشێوەی زیرەكی دەستكرد لەلایەن (وەلید جاف)بەرهەمهاتووەو (زرنگ مەهدی) كاری دابەشكردن و (هیمەن ڕەسوولیان)موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووە,هەروەها هەردوو موسیزیان(ڕەگەز قاسم)بە ئامێری ساز و (حەمید پیرە)بە ئامێری باڵەبان لە بەرهەمەكەدا بەشدارن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top