نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئێمە بە ئومێد و گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و دڵنیاین گەلی کوردستان بە خۆڕاگری و یەکدەنگی، ئەم قۆناخە سەختەش تێدەپەڕێنێت. هیوادارم جەژنی خێر و به‌خته‌وه‌ری بێت بۆ هەموو لایەک.

لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19-3-2026 بڵاویکردەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات: بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم. بە تایبەتی پیرۆزبایی لە خانەوادە و کەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ هەمووان.

Top