پازدەهەمین ڕۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ پازدەهەمین ڕۆژی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لانیکەم ٢٨٥ هێرش لە ٩٤ ڕووداودا لە ١٨ پارێزگای ئەو وڵاتە تۆمارکراوە؛ هێرشەکان کە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی کۆی گشتی ٣٠ کەس، لەنێویاندا سەرباز و مەدەنی.
بەپێی داتا پشتڕاستکراوەکان، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ١٣ی ئازاری ٢٠٢٥ تا کۆتایی ١٤ی ئازاری ٢٠٢٥، لانیکەم ٢١ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە منداڵێکیان تێدایە و ٤ هاووڵاتی مەدەنیش برینداربوون.
شیکاری داتاکان دەریدەخەن کە بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکان لە ٢٥ی ئادار، پارێزگای تاران لە ڕووی قەبارەی هێرشەکانەوە لە پلەی یەکەمەوە بۆ دووەم دابەزیوە و پارێزگای ئیسفەهان لە لوتکەی پارێزگاکاندایە و پشکی ٢٣%ی کۆی هێرشە تۆمارکراوەکانی هەیە.
پارێزگای تاران بە ڕێژەی 22% لە پلەی دووەمدایە و پارێزگای فارسیش بە نزیکەی 10% لە پلەی سێیەمدایە.
هەروەها پارێزگاکانی کرمان و بوشێهر لە ڕیزەکانی داهاتوودا دەبینرێن.
گوڵان: سەردار خەلیل
