گەڕانەوەی تەرمی ٨٤ دەریاوانی ئێرانی کە لە کەشتی جەنگی دێنا کوژران
بڕیارە تەرمی 84 دەریاوانی ئێرانی کە هەفتەی ڕابردوو دوای ئەوەی ژێردەریایی ئەمریکی هێرشی کردە سەر کەشتی جەنگی دێنا لە کەناراوەکانی سریلانکا کوژران، بە فڕۆکە بە وێستگەیەک لە هیندستان بگوازرێنەوە بۆ ئێران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە کەشتییە سەربازییەکە دوای بەشداریکردنی لە مانۆڕێکی دەریایی لە هیندستان دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.
سەرچاوە هەواڵەکان ڕایانگەیاندووە: کە بڕیارە تەرمی کەشتیوانەکان بە گەشتێک بگوازرێنەوە بۆ ئێران و فڕۆکەکەش لە هیندستان دەوستێت.
شایانی باسە، دوو کەشتیی دیکەی دەریایی ئێران کە لە هەمان مانۆڕی دەریایی ئامادەبوون، دوای ڕووداوەکە پەنایان بردە بەر بەندەرەکانی هیندستان و سریلانکا.
گوڵان: سەردار خەلیل
