هیندستان و کۆماری ئیسلامی دانوستان دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگە بە 20 کەشتی نەوتهەڵگر بە گەرووی هورمزدا ​​تێپەڕن

هیندستان و کۆماری ئیسلامی دانوستان دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگە بە 20 کەشتی نەوتهەڵگر بە گەرووی هورمزدا ​​تێپەڕن

 

 

میدیا نێودەوڵەتییەکان باس لەوە دەکەن کە هیندستان و ئێران دانوستان دەکەن بۆ تێپەڕاندنی ٢٠ کەشتی نەوتهەڵگری هیندستان لە گەرووی هورمز.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە وەزارەتی دەرەوەی هیندستان سەرکردایەتی دانوستانەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەکات.

پێش ئەوەی ئەم ڕاپۆرتە بڵاوبکرێتەوە، ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی هیندستانەوە ڕایگەیاندووە، کە کۆماری ئیسلامی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئاڵای هیندستان بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.

بەڵام دوای چەند خولەکێک بەرپرسێکی حکومەتی ئێران کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەو بانگەشەیەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، کە هیچ ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە نەکراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top