بەغدا داوای هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات لە ڕێگەی بۆری جەیهانەوە
ڕۆژی چوارشەممە 11ی ئادار، وەزارەتی نەوتی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و تێیدا داوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەغدا داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێم کردووە کە ڕۆژانە لانیکەم 100 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی ئەم بۆرییە هەناردە بکەن.
دەوترێت حکومەتی ناوەندی عێراق تەنانەت ڕایگەیاندووە، کە ئامادەیە كە خەرجیەکانی پەیوەست بە گواستنەوە و ترانزێتی نەوت بدات .
شایەنی باسە تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی فەرمی بۆ ئەم داوایەی نەداوەتەوە.
هەناردەکردنی نەوت لە باکووری عێراقەوە لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بە یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکانی گواستنەوەی نەوت لەم ناوچەیەوە بۆ بازاڕە جیهانییەکان دادەنرێت .
گوڵان: سەردار خەلیل
