دابەزینی نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی بازاڕی بۆرسە دوای قسەکانی دۆناڵد ترەمپ
بەگوێرەی زانیارییەکان نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزیوە و گەیشتووەتە نزیکەی 94 دۆلار و 79 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.
ئەم دابەزینە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بە ئەگەری کۆتایی هاتنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەکرێت لە زووترین کاتدا کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێشتر بەهۆی نیگەرانییەکان لە سنووردارکردنی ناردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ وڵاتانی دیکە، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە مامەڵەکانی ڕۆژی دووشەممەدا گەیشتبووە 119 دۆلار و 50 سەنت.
هەروەها دوای بڵاوبوونەوەی لێدوانەکانی ترەمپ، بازاڕە داراییەکان و بازاڕەکانی بۆرسە لە ئەوروپا و بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا هەندێک گەشەیان بەخۆوە بینی.
گوڵان: سەردار خەلیل
