لێدوانی تایبەتی ترەمپ سەبارەت بە ناردنی هێزی زەمینی سنووردار بۆ ئێران

لێدوانی تایبەتی ترەمپ سەبارەت بە ناردنی هێزی زەمینی سنووردار بۆ ئێران

 

 

کەناڵی ئێن بی سی نیوز بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی تایبەت ئامادەیی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە بیرۆکەی ناردنی هێزی زەمینی بۆ ناو ئێران دەربڕیوە.

بەڵام سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، ترەمپ سەرنجی لەسەر هێرشی زەمینی بەرفراوان نییە و ئەگەری ئەوەی زیاترە هێزێکی سنووردار بۆ گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکان جێگیر بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ترەمپ ئەو بیرۆکەیەی لە گفتوگۆکانی لەگەڵ یاریدەدەرانی و هەندێک لە بەرپرسانی کۆمارییەکان لە دەرەوەی کۆشکی سپی خستووەتە ڕوو، هاوکات دیدگای خۆی بۆ ئێران دوای جەنگ ڕوونکردووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، دیدگای ترەمپ، یەدەگی یۆرانیۆمی ئێران کۆنتڕۆڵ و پارێزراوی دەبینێت و لە قۆناغی دوای جەنگیشدا ئەمریکا و حکومەتێکی نوێی ئێران دەتوانن لە بواری بەرهەمهێنانی نەوتدا هاوکاری بکەن.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top