بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێران ئایر: 4 فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئێرانی کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێران ئایر ڕایگەیاند: کە تا ئێستا چوار فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئێرانی کە بریتین لە فڕۆکەیەکی جۆری ئەیرباس ٣١٩ و دوو فڕۆکەی فۆکەر ٥٠ و یەک فڕۆکەی پارس ئایر لەلایەن هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج و هەندێکیشیان لەناوبراون یان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.
تاهر عەبدوڵاحی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێران ئایر سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکانی ئێران گوتی: جگە لە فڕۆکەی ئێران ئایرباس ٣١٩، دوو فڕۆکەی فۆکەر ٥٠ی هێڵی ئاسمانی کارون لە فڕۆکەخانەی ئەهواز و یەک فڕۆکەی پارس ئایر لە فڕۆکەخانەی مێهرابادیش کراونەتە ئامانجی هێرشەکان و ئەم فڕۆکانە یان تێکشکێنراون یان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیلنا، ناوبراو زیادی کرد: من فڕۆکەوانی فڕۆکەی ئێرباس 319 بوشهر بووم و ڕۆژی شەممه له فڕۆکەخانەی بوشەهرەوه هەستام، بەڵام ڕاگەیەندرا که هێرش کرایه سەر تاران و ناچار بووین بگەڕێینەوه بۆ بوشەهر.
دوای دوو ڕۆژ هەمان فڕۆکه به مووشەک لێیدرا.
عەبدوڵاحی ئەم کارەی ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئەنقەست و بەتەواوی پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی مافی مرۆڤ وەسف کرد.
گوڵان: سەردار خەلیل
