دیپلۆماتکارانی ئێرانی لوبنان بەجێدەهێڵن بەرەو ڕووسیا دەڕۆن
زیاتر لە ١٥٠ دیپلۆماتکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران و بنەماڵەکانیان ڕۆژی شەممە 7ی ئادار بە فڕۆکەیەکی ڕووسی لە لوبنان بەرەو ڕووسیا بەڕێکەوتن.
سەرچاوەکانی باڵیۆزخانە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرزیان پشتڕاستکردەوە، کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی نزیک باڵیۆزخانەی ئێران هۆکاری سەرەکی بڕیاری چۆڵکردنی دیپلۆماتکارە کان بووە.
هاوکات لەگەڵ هەڕەشە دەرەکییەکان، فشارە ناوخۆییەکانیش بۆ سەر حکومەتی لوبنان زیادی کردووە.
سەرۆک وەزیرانی لوبنان فەرمانی دەستگیرکردن و دەرکردنی هەر هێزێکی سوپای پاسدارانی دەرکرد کە تێوەگلاون لە چالاکییە سەربازییەکاندا.
هەروەها حکومەتی لوبنان پێشتر پلانی دەرکردنی دیپلۆماتکارانی ئێرانی لەبەرچاو گرتبوو.
گوڵان: سەردار خەلیل
