چین داوای کۆتایی هێنان بە شەڕی ئێران و ئەمریکا دەکات
چین نیازی خۆی بۆ ناردنی نێردراوێکی تایبەت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەوڵدان بۆ نێوەندگیری و کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.
کاربەدەستانی چین ڕایانگەیاند: کە ئامانج لەم کارە یارمەتیدانی کەمکردنەوەی گرژییەکان و پێشخستنی ڕێگا دیپلۆماسییەکانە بۆ ڕاگرتنی ململانێکان لە ناوچەکەدا، شەڕێک کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی دژە هێرش و تەشەنەکردنی ململانێکانی لەگەڵدا بووە بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە میدیاکانی دەوڵەتی چین پێشتر باسیان لەوە کردبوو کە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی ڕایگەیاندبوو کە پەکین پشتیوانی لە ئێران دەکات لە بەرگریکردن لە سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی.
گوڵان: سەردار خەلیل
