تیرۆرکردنی یانار محمد، چالاکوانێکی دیار و داکۆکیکاری مافەکانی ژنان، لە بەغداد
ڕۆژی دووشەممە 2ی ئازار، یانار محەممەد، چالاکوانی دیاری مافەکانی ژنان و ڕەخنەگری بزووتنەوە ئیسلامییەکان و حکوومەتی ئیسلامی ئێران، لە لایەن تیرۆریستانی ئیسلامی لە ماڵەکەی خۆی لە بەغدا تیرۆر کرا.
یانار محمد بەهۆی کاری ماندوونەناسانەی دەیان ساڵەی دژ بە بزووتنەوە ئیسلامییەکان، بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان، لە دژی کوشتنی شەرەف، بووە کەسایەتییەکی نێودەوڵەتی، هەروەها شەرەفی وەرگرتنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی پێبەخشرا.
یانار محمد، ماوەیەک لە کەنەدا ژیاوە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافەکانی ژنان لەو وڵاتەدا. پاشان بۆ درێژەدان بە چالاکییەکانی چووەتە عێراق و سەرەڕای هەڕەشەی بەردەوامی بزووتنەوە ئیسلامییەکان، بوێرانە درێژەی بە چالاکییەکانی دا.
لە چالاکییە درەوشاوەکانیدا دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی ژنان و دروستکردنی تۆڕێک لە خانووی سەلامەت بۆ ژنان، کە سەدان ژنی لە توندوتیژی و هەڕەشەی شەرەف ڕزگارکرد.
گوڵان: سەردار خەلیل
