ڕێژوان مەرجان نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی (یا رسول الله) بڵاوکردەوە

ڕێژوان مەرجان نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی (یا رسول الله) بڵاوکردەوە

هونەرمەند ڕێژوان مەرجان نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی (یا رسول الله) بڵاوکردەوە، کە کارێکی ئایینییە و کۆمەڵێک هونەرمەند و پسپۆڕی بواری میوزیک و بینراو تێیدا بەشدارن.

ئەم بەرهەمە نوێیەی ڕێژوان مەرجان، لە ڕووی میوزیکییەوە لەلایەن سەرکەوت ڕەسوڵەوە دابەشکردنی بۆ کراوە، هەروەها خودی هونەرمەند «ڕێژوان مەرجان» بە ژەنینی سۆڵۆی عود جوانییەکی تایبەتی بە بەرهەمەکە بەخشیوە.

لە لایەنی تەکنیکییەوە، پرۆسەی تۆمارکردنی دەنگ و مێکس و ماستەرینگ لەلایەن ڕەهەند مەرجانـەوە ئەنجامدراوە. هەروەها گرووپێکی کۆرس کە پێکهاتوون لە (ڕەهەند مەرجان، ڕێنوار مەرجان و محەمەد مەرجان) بە دەنگەکانیان هاوکاری هونەرمەند بوون لە سەرخستنی کارەکەدا.

ئەم بەرهەمە لە ستۆدیۆی (میرڤان پڕۆداکشن) بەرهەمهێنراوە. وهێڤار مەرجان کاری ڕووناکی بۆ ئەنجامداوە و کاری کامێرا و دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکەش لەلایەن «هەنگاو مەرجانەوە جێبەجێ کراوە.

جێی ئاماژەیە، ئەم کارە هونەرییە ئێستا لە پلاتفۆرمە جیاوازەکان بەردەستە و وەک نوێترین دیاری هونەرمەند بۆ بینەر و بیسەرانی بڵاوکراوەتەوە.

ڕێژوان مەرجان جگە لە گۆرانی وەک موزیسیانێک بە عودەکەی دەستی خۆی لە هونەرمەندانی دیکە جیادەکاتەوە، کە پاشماوەیەکە لە بنەماڵەی مەرجانیەکان، کە تەواوی بنەماڵەکەیان موزیکژەنن و لە نێو بزوتنەوەی هونەردا ڕۆڵێکی بەرچاویان بینیووه.

Top