ئەرکانی گشتی سوپای ئیسرائیل: بە هاوکاری ئەمریکا، هێرش دژی ئامانجە ستراتیجیەکان لە ئێران ئەنجام دەدەین

ئەرکانی گشتی سوپای ئیسرائیل: بە هاوکاری ئەمریکا، هێرش دژی ئامانجە ستراتیجیەکان لە ئێران ئەنجام دەدەین

 

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا هێرش دژی ئامانجە ستراتژیەکان لە ئێران ئەنجام دەدەن.
ئەیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە هاوکاری لەگەڵ سوپای ئەمریکا هێرشێکی "بەرچاو و بێ وێنە" بۆ سەر ئامانجە ستراتیژییەکانی ئێران ئەنجام دەدات.
زامیر لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا گوتی: لە چەند مانگی ڕابردوودا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکانمان هەماهەنگیمان کردووە بۆ داڕشتنی پلانی هێرشی هاوبەش و هەمەلایەنە.
گوتیشی: لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرش دەکەنە سەر سەدان ئامانج لە سەرانسەری ئێران و ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە سوپا لە ئاستێکی بەرزی ئامادەییدایە بۆ ئۆپەراسیۆنی بەرگری و هێرشبەری.

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top