هێرشە ئاسمانییە بەرفراوانەکانی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان

هێرشە ئاسمانییە بەرفراوانەکانی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان

 

 

دوابەدوای پەرەسەندنی تێکهەڵچوونە سنوورییەکانی نێوان پاکستان و حکومەتی تاڵیبان، هێزی ئاسمانی پاکستان شارەکانی کابول و قەندەهار و بەشێک لە پارێزگای پاکتیایان بۆردومان کرد.

ئەم هێرشانە دوای چەند کاتژمێرێک هات کە هێزەکانی تاڵیبان ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی پاکستان بەدرێژایی هێڵی دیورەند لە ئێوارەی پێنجشەممە دەستپێکرد.

وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان ئەم هەنگاوەی بە وەڵامێک بۆ دووبارەبوونەوەی دەستدرێژی پاکستان ناوبرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێزەکانی ئەفغانستان چەند بنکەیەکی سنوورییان گرتووە و زیانێکی بەرچاویان بەسەر سوپای پاکستاندا گەیاندووە.

لە لایەکی دیکەوە بەرپرسانی پاکستان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زیاتر لە ١٣٠ هێزی تاڵیبان کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها ڕایانگەیاند، له کاتی هێرشەکاندا چەند بارەگا و کۆگای تەقەمەنی تاڵیبان خاپوور کراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top