مانگی سووری ئێران: بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل تا ئێستا ٢٠١ کەس کوژراون و ٧٤٧ کەسیش بریندار بوون

مانگی سووری ئێران: بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل تا ئێستا ٢٠١ کەس کوژراون و ٧٤٧ کەسیش بریندار بوون

 

 

وتەبێژی مانگی سووری ئێران لە دوای هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە، ٢٠١ کەس کوژراون و ٧٤٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

موجتەبا خالیدی، وتەبێژی مانگی سووری ئێران، ئاماری قوربانی و بریندارانی ئەو هێرشانە لە سەرانسەری وڵاتدا پێشکەش کرد و گوتی: دوابەدوای هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ٢٤ پارێزگای ئەو وڵاتە، ٢٠١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٤٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کەله ئێستادا زیاتر له 220 تیمی ئۆپەڕاسیۆنی مانگی سوور له شوێنی ڕووداوەکان ئامادەن و له ئامادەباشی تەواویدان.

- هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

لە کاتێکدا کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئارادا بوو، ئیسرائیل و ئەمریکا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆدا هێرشی هاوبەشیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە "هێرشی پێشوەختە"یان لە دژی ئێران دەستپێکردووە. لە هەمان کاتدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەستپێکردنی "ئۆپەراسیۆنی گەورە"ی دژی ئێران ڕاگەیاند.

لەم هێرشانەدا تاران (پایتەخت) و شارەکانی ئیسفەهان، کەرەج، قوم، تەبرێز، شیراز، بوشێهر، کرماشان و ئیلام کرانە ئامانج.

- دژە کاردانەوەی ئێران و دۆخی نائاسایی ناوچەکە

دوابەدوای ئەم ڕووداوانە، ئیسرائیل و ئێران ئاسمانی خۆیان داخست. باری نائاسایی لە سەرانسەری ئیسرائیل ڕاگەیەندرا و ئاگادارکەرەوە لێدرا و هۆشداریش دەرکرا کە خەڵک بەرەو پەناگە ئاڕاستە کران.

لە لایەکی دیکەوە سوپای ئێران ڕایگەیاند: کە دەیان مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی ئەمریکا و ئیسرائیل.

جگە لەوەش، ئێران لە هێرشە مووشەکیی تۆڵەسەندنەوەکانیدا، هاوکات بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتانی وەک بەحرەین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، کوێت، قەتەر و ئوردن کردە ئامانج و بەگوێرەی هەواڵەکان، بنکەی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەینیش کەوتە ئامانج.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top