پاكوخاوێنی ڕۆژانەی ڕەمەزان
بۆ هێشتنەوەی ماڵەكەت بە پاكوخاوێنی ئەم خشتە ڕۆژانەیە پەیڕەو بكە، بەبێ ئەوەی كاتێكی زۆر لە كارووباری ماڵەوەدا بەسەر ببەیت.
پارشێو: سەر مێز و شوێنی نانخواردن و چێشتخانە بسڕە، قاپەكان بخەرە قاپشۆر یان دەستبەجێ بیانشۆ بۆ ئەوەی پیسی كۆنەبێتەوە، زەویی چێشتخانەكە بە خێرایی گسك بدە.
دوای نوێژی بەیانی: ژووری دانیشتن بە سوكی ڕێك بخە. سەرین و ڕاخەرەكان و هەر شتێك كە لە شەو مابێتەوە، كۆیان بكەرەوە.
كاتی نیوەڕۆ و كاتی پشوو: حەمام و توالێت بە خێرایی بسڕە، دەستشۆر و سەر مێزەكە پاكژ بكەرەوە. با كلێنكسی تەڕی پاكژكەرەوەت لەبەر دەست بێت بۆ سڕینەوەی پەڵەكان بە ئاسانی. ئەگەر كاتت هەبوو، گسكی كارەبایی بەكار بهێنە بۆ ئەو شوێنانەی زۆر هاتوچۆی تێدا دەكرێت.
پێش بەربانگ (فتار): ئەمە گرنگترین كاتە. شوێنی نانخواردن بە جوانی ڕێك بخە و
هەموو سەتڵە خۆڵەكان بەتاڵ بكە بۆ ئەوەی لە كاتی نانخواردندا بۆنی ناخۆش دروست نەبێت.
دواجار چێشتخانەكە پاك بكەرەوە و دڵنیابە لە پاكوخاوێنیی هەموو ئەو شوێنانەو بەكار هاتوون.
